به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه 25ی ئاداری 2019 عه‌مید یه‌حیا ڕه‌سووڵ وته‌بێژی فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کانی عێراق له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ردا ڕایگه‌یاند: به بۆنه‌ی گیانفیداییی هێزه‌کانی عێراقه‌وه داعش ڕووخا و سه‌رکه‌وتن به سه‌ر ئه‌و گرووپه هاته‌دی و چیتر هیچ ناوچه‌یێکی خاکی عێراق و سووریا له ژێر کۆنتڕۆڵیاندا نییه.
ناوبراو له توویته‌که‌یدا ته‌ئکیدی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که هێزه‌کانی عێراق ده‌ورێکی به‌رچاویان له لاوازکردنی تیرۆریستانی داعش و ئاسانکاریی ڕاسپێردراوییهکان بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه له سووریا بینیوه و گوتیشی: ده‌وڵه‌تی عێراق هه‌وڵه‌کانی ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ باشتربوونی دۆخی ئه‌منی و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی توانای هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته.
سه‌رچاوه: سۆمه‌ریه نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment