پێکهێنانی هه‌رێمێکی سوننه‌ و شیعه‌ تاكه‌چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی عێراقه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ به‌ پشتیوانی له هه‌وڵێكی پارێزگای به‌سره‌ بۆ پێكهێنانی هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ ده‌كات و زه‌رووره‌تی پێکهێنانی هه‌رێمێکی تایبه‌ت به‌ سوننه‌ و شیعه‌ به‌ تاکه‌چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی عێراق وه‌سف ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌مال شكور ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: تا ئێستا به‌فه‌رمی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی پارێزگای به‌سره‌وه‌ باس له ‌به‌هه‌رێم كردنی پارێزگاكه‌یان نه‌كراوه‌ هه‌رچه‌ند له ‌خوله‌كانی پێشوودا ئه‌و بابه‌ته‌ باس كراوه‌.

ناوبراو وتیشی: "بۆ ئه‌وه‌ی پرسی به‌هه‌رێم كردنی به‌سره بكرێته‌ پرۆژه‌یێكی نوێ و بهێندرێته‌وه‌ ناو په‌رله‌مان ده‌بێت واژۆی بۆ كۆ بكرێته‌وه‌ و مافی خۆیشیانه‌ داوای به‌هه‌رێم بوونی پارێزگاكه‌یان بكه‌ن هه‌رچه‌ند تا ئێستا هه‌نگاوێكی كرداریی له‌وباره‌یه‌وه‌ نه‌نراوه‌".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره وێڕای پشتیوانی كردن له‌ به‌هه‌رێم كردنی پارێزگای به‌سره‌ جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ که‌ ئه‌و پرسه‌ په‌یوه‌سته‌ به ‌ڕێككه‌وتنی سیاسیی نێوان لایه‌نه‌كان و وتیشی: ئه‌گه‌ر پرۆژه‌كه‌ بهێندرێته‌وه‌ ناو په‌رله‌مان و ڕێككه‌وتنی سیاسی له‌سه‌ر بكرێت، سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت.

جه‌مال شكور ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: تاكه‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی عێراق بریتییه‌ له‌ پێكهێنانی دوو هه‌رێمی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌ ئه‌وانیش هه‌رێمی ناوه‌ڕاست بۆ سوننه و هه‌رێمی باشوور بۆ شیعه‌كان.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52742

Your Comment

You are replying to: .
captcha