کوردپرێس:
نووسینگەی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی نەوتی باكوور لە بارەی هێرشەکەی داعش بۆ سەر کێڵگەی نەوتی عەلاس لە پارێزگای سەڵاحەدین ڕایگەیاند هێزە ئەمنییەكان بەتوندی وەڵامی هێرشەکەی چەكدارانی داعشیان داوەتەوە و ژمارەیێکیان کوشتوون و بریندار کردوون.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی نەوتی باكوور تێكشاندنی ئەو هێرشەی چەكدارانی داعشی بۆ سەر كێڵگەی نەوتی عەلاس لە پارێزگای سەڵاحەدین ڕاگەیاند و لە بەیاننامەیێکدا نووسیویەتی: "فەوجی پۆلیسی نەوتی تایبەت بە پاراستنی كێڵگە نەوتییەكانی سەڵاحەدین، هێرشێکی چەكدارانی داعشی بۆ سەر كێڵگەی نەوتی عەلاس لە پارێزگای سەڵاحەدین تێكشكاند".
بەپێی راگەیێندراوەکە، "هێزە ئەمنییەكان بەتوندی وەڵامی هێرشەکەی چەكدارانی داعشیان داوەتەوە و ژمارەیێکیان کوشتوون و بریندار کردوون و ئەوانی دیکەش بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتوون و بریندارەكانیشیان لەگەڵ خۆیان بردوون".
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "لیوای 21ی تۆپهاوێژ و لیوای 88 فەوجی دووی سەربە حەشدی شەعبی لە تێكشكاندنی هێرشەكەدا بەشدار بوون".
Your Comment