ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم: مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعش لە عێراق هەیە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەبارەی سەرهەڵدانەوەی داعش هۆشداریی دەدات و ئاشکرای دەکات شانە نووستووەکانی داعش بە تاکتیکی نوێ جارێکی دیکە سەریان هەڵداوەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێ کۆنتڕۆڵ کردنەوەی ناوچەکانی ژێر دەستی داعش، ئامانجی سەرەکی شەڕەکە بوو، قوربانییێکی زۆریش لەم شەڕەدا درا، دەرەنجامەکانی شەڕەکەش لە عێراق و سووریا بەرچاون.

ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیی ڕاگەیاند: "مانەوەی کێشە سیاسی و ئابوورییە سەرەکییەکانیش بەبێ چارەسەر، رێگە بۆ سەرهەڵدانەوەی داعش خۆش دەکات".

مەسروور بارزانی، جەختیشی کردەوە کە داعش بریتی نییە لە بوونی هێزی چەکداری یان رووبەرێکی جوگرافی، بەڵکوو داعش ئایدیۆلۆژیایێکی تایبەتە و رێکخراوەکە توانیویەتی خۆی لەگەڵ شکستەکان رابهێنێت و لەو شوێنانەی تایفەگەریی تێدا زاڵە، دەستی بە هێرشی چەکداری کردووەتەوە.

ناوبراو دەشڵێت: "لە پارێزگاکانی باکووری عێراق لەو شوێنانەی لە دەستی داعش ئازاد کراون، شانە نووستووەکانی داعش بە تاکتیکی نوێ جارێکی دیکە سەریان هەڵداوەتەوە، بە مەبەستی بڵاو کردنەوەی ترس و دڵەڕاوكێ لە نێو خەڵکی".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52721

Your Comment

You are replying to: .
captcha