بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەڵێ کۆنتڕۆڵ کردنەوەی ناوچەکانی ژێر دەستی داعش، ئامانجی سەرەکی شەڕەکە بوو، قوربانییێکی زۆریش لەم شەڕەدا درا، دەرەنجامەکانی شەڕەکەش لە عێراق و سووریا بەرچاون.
ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیی ڕاگەیاند: "مانەوەی کێشە سیاسی و ئابوورییە سەرەکییەکانیش بەبێ چارەسەر، رێگە بۆ سەرهەڵدانەوەی داعش خۆش دەکات".
مەسروور بارزانی، جەختیشی کردەوە کە داعش بریتی نییە لە بوونی هێزی چەکداری یان رووبەرێکی جوگرافی، بەڵکوو داعش ئایدیۆلۆژیایێکی تایبەتە و رێکخراوەکە توانیویەتی خۆی لەگەڵ شکستەکان رابهێنێت و لەو شوێنانەی تایفەگەریی تێدا زاڵە، دەستی بە هێرشی چەکداری کردووەتەوە.
ناوبراو دەشڵێت: "لە پارێزگاکانی باکووری عێراق لەو شوێنانەی لە دەستی داعش ئازاد کراون، شانە نووستووەکانی داعش بە تاکتیکی نوێ جارێکی دیکە سەریان هەڵداوەتەوە، بە مەبەستی بڵاو کردنەوەی ترس و دڵەڕاوكێ لە نێو خەڵکی".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment