بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌سه‌ر داوای حكوومه‌تی توركیا، عێراق سێ به‌نداوی گلدانه‌وه‌ی ئاو له ناوچه‌كانی حاجی بێ، قه‌ره‌داغ و له‌سه‌ر زاب له‌سه‌ر سنووری بارزان و مزوری و مێرگه‌سوور دروست ده‌كرێت كه به‌شێک له بودجه‌كه‌ی له‌لایه‌ن توركیاوه ته‌رخان ده‌كرێت.
له‌باره‌ی ئامانجی دروست كردنی ئه‌و به‌نداوانه له‌و سنووره، سه‌رحه‌د وارتۆ وته‌بێژی په‌كه‌كه دەڵێت: ده‌وڵه‌تی توركیا به‌رنامه‌ی درێژخایه‌نی هه‌یه و ده‌یه‌وێت هه‌م ڕێگه له چالاكیی و هاتوچۆی پەکەکە له سنووره‌كانی نێوان هه‌رێم و توركیا بگرێت و هه‌میش به‌رده‌وام ئاو وه‌كوو فشاری سیاسی له‌به‌رامبه‌ر هه‌رێم و عێراق و سووریا به‌كار بهێنێت.
ناوبراو وتیشی: "توركیا خاوه‌نی بیرۆكه‌ی گلدانه‌وه‌ی ئاوه و گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌شی به‌ناوی گاپ-ه كه له ژماره‌یێک به‌نداو پێكدێت هه‌یه، بۆیه سه‌یره ئێستا به‌پاره‌ی خۆی ده‌یه‌وێت به‌نداو بۆ هه‌رێم دروست بكات.
وتەبێژی پەکەکە زیادی دەکات دروست كردنی ئه‌و به‌نداوانه له‌و سنووره به مه‌به‌ستی لاوازكردنی چالاكییه‌كانی ئێمه‌یه هه‌روه‌ها داگیر كردنی خاكی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام هیچكات كاریگه‌ری سه‌ره‌كی له‌سه‌ر هاتوچۆو جموجۆڵی ئێمه دروست ناكات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment