بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی ٢٢ی ئازاری ٢٠١٩ خۆپیشاندەرانی موسڵ ئۆتۆمبێلەکانی نۆفڵ عاکوب پارێزگاری شارەکەیان بەردباران کرد، کە بۆ بەسەرکردنەوەی بریندار و کەسوکاری ئەو کەسانەى بەهۆى ژێرئاوکەوتنى بەلەمەکە گیانیان لەدەستدابوو سەردانی شوێنی رووداوەکەیان کردبوو هەروەها مۆڵەتیان نەدا بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق بگاتە شوێنەکە.
دوێنێ پێنجشەممە لە یەکەم ڕۆژی وەرزی بەهاردا و لەکاتێکدا خەڵکی بۆ گەشت و سەیران ڕوویان لە بەشی باکوری ڕووباری دیجلە کردبوو لە شاری موسڵ، بەلەمێک لەناو ڕووبارەکەدا ژێرئاوکەوت و بەهۆیەوە نزیکەی ١٠٠ کەس خنکان.
سەرچاوە: ئەخبارییە
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment