لە بودجەی 98 هێڵی ئاسنی میاندواو-سەقز پارەی بۆ تەرخان کراوە

بەشی ئێران/کوردی- نوێنەری خەڵکی سەقز و بانە لە پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند: هێڵی ئاسنی نێوان میاندواو بۆ سەقز لە بوودجەی 98دا گوژمەی تایبەتی بۆ دابین کراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موحسێن بیگلەری لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئیداریی سەقز دا وتی جێبەجێ کردنی ئەم پڕۆژەیە گۆڕانکارییێکی گەورە لە بەشی گواستنەوەی ناوچەکەدا دروست دەکات.

ناوبراو زیادی کرد هەوڵ دەدەین ئەو گوژمە کە دیاری کراوە بۆ جێبەجێ کردنی پڕۆژەکە بە شێوەی تەواو ڕابکێشین.

نوێنەری خەڵکی سەقز و بانە لە پەرلەمان لە کۆتاییدا جەختی کردەوە لەسەر هاوکاری و هاودڵیی هەموو ئەندامانی ئەنجومەنی ئیداریی شاری سەقز بە مەبەستی بەرەوپێشچوونی کارەکان و گەشەی شارەکە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52679

Your Comment

You are replying to: .
captcha