فەرماندەی لیوای هەشتی سوپای عێراق: سنوورەکانمان دەکەینە گۆڕستانی داعش

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرماندەیێکی سوپای عێراق جەخت دەکاتەوە داعش دوا هەناسەکانی هەڵدەکێشێت و وتیشی سنوورەکانمان دەکەینە گۆڕستانی داعش.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدولحسێن سعوود سوادی فەرماندی لیوای هەشتی هێزی وشکێنیی ئەرتەشی عێراق پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند: داعش لە باغۆز دوایین هەناسەکانی هەڵکێشا و هێزەکانی ئێمە دۆخەکە لە نزیکەوە چاودێری دەکەن و ئامادەن بۆ هەر ڕووداوێکی نەخوازراو.

لیوا عەبدولحسێن سعوود لە بەیاننامەکەیدا زیادی دەکات: سنوورەکانی ئێمە دەبێتە گۆڕستانی هەموو ئەو داعشانەی کە هەوڵ ئەدەن پێیبگەن یا تێیپەڕێنن، هێزەکانی ئێمە لە ئەفسەرەوە تا سەرباز فەرمانیان پێکراوە ئامادەی ڕووبەڕووبوونەوەی هەرچەشنە کێشەی ئەمنیێک بن.

سەرچاوە: سۆمریە نیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52677

Your Comment

You are replying to: .
captcha