بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هارجیت ساجان وەزیرى بەرگریى کەنەدا، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند: پێشکەوتنى بەرچاویان بەدەست هێناوە، لە پاڵپشتی کردنى هێزە ئەمنییەکانى عێراق لە شەڕى دژى داعشدا.
ناوبراو ڕاشیگەیاند دۆخى عێراق پێویستی کردووە زیاتر بمێننەوە بۆ مەشق پێکردن بە هێزە عێراقییەکان، تا دڵنیابن لەوەى جارێکى تر چەکدارانى داعش نەتوانن خۆیان ڕێکبخەنەوە و مەترسى بۆ سەر عێراق دروست بکەن.
کەنەدا لە چوارچێوەى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژ بە داعش بە ٢٥٠ سەرباز و ڕاوێژکار بەشدارى کردووە بە مەشق پێکردن و ڕاهێنانى هێزە ئەمنییەکانى عێراق.
سەرچاوە: ئین ئاڕتی
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment