کوردپرێس:
رێگای سماقوڵی رۆژانه رێگهی هاتوچۆی ههزاران هاوڵاتییه لهنێوان سلێمانی و ناوچهی پشدهر و بتوێن بۆ ههولێر و بهپێچهوانه، بهڵام لهكاتی بارانبارینی زۆردا، ئاستی ئاوی بهنداوی سماقوڵی بهرزدهبێتهوهو رێگهكه ژێر ئاو دهكهوێت و بهڕێوهبهرایهتییهكانی هاتوچۆی ناوچهكه داوا له هاووڵاتییان و شۆفێران دهكهن لهو كاتانهدا ئهو رێگهیه بهكار نههێنن.
ئەگەرچی ڕۆژی 20ی کانوونی دووهەمی 2019 وهزیری ئاوهدان­كردنهوه و نیشتهجێ­كردنی حكوومهتی ههرێمی كوردستان دهرباز كۆسرهت رهسول، له كۆبوونهوهیێكدا كه لهگهڵ ئهندامانی ئهنجومهنی پارێزگای ههولێر، کردبووی بڕی چوار ملیار و 500 ملیۆن دیناری بۆ تهواوكردنی دووسایدكردنی رێگای ههولێر - كۆیه و دروستكردنی پردی سماقوڵی تهرخان کردبوو بەڵام تا ئێستاش پڕۆژەکە وەک خۆی ماوەتەوە و کێشەی پردەکە چارەسەر نەکراوە.
تهرخانكردنی بڕی چوار ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ رێگای ههولێر - كۆیه له كاتێكدا بوو ههفتهی پێشووتری، ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستان پێشنیارێكی دهرباز كۆسرهت رهسول، وهزیری ئاوهدانكردنهوه و نیشتهجێ­كردن بۆ دروست­كردنی سندوقێكی تایبهت به رێگاوبان پهسهند كرد.
شاسوار عهبدولواحید، سهرۆكی جووڵانهوهی نهوهی نوێ، حەفتەی ڕابردوو لهلاپهڕهی خۆی له فهیسبووك سهبارهت به رێگاكه نووسیویهتی: "گەر ڕێگریمان لێ ناکەن ئەوا دووسبەی لە ماوەی ١٢ سهعاتدا رێگای سماقوڵی چاک دەکەین."
حکوومەتی هەرێمی کوردستان وتوویەتی چاک کردنی پردی سماقوڵی بە شێوەی ئەساسی دوو ملوێن دۆلاری تێدەچێت بەڵام سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لەو قەناعەتەدایە کە پردەکە بە دوو دەفتەر واتا 20 هەزار دۆلار چاک دەکرێت و داوای کردووە لە سەر مەسرەفی خۆی دەست بە چاککردنی پردەکە بکات.
شاسورا عەبدولواحید ڕەخنەی لە خەمساردیی حکوومەت گرتووە و دەڵێت: "عەیبە سێ ساڵە ئەو رێگایە ئاوهایە و حکوومەتێک نەتوانێت چارەسەری بکات، لەکاتێکدا رۆژانە هەزاران هاووڵاتی لەنێوان سلێمانی و هەولێر و هەروەها بۆ پشدەر و بتوێن بە کاری دەهێنن."
بڕیار بوو ئەمڕۆ سێشەممە 19ی ئازاری 2019 شاسوار عەبدولواحید و تیمکێی ئەندازیاریی نەوەی نوێ دەست بە کار بکەن بۆ چاک کردنی پردەکە. بۆیە سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ خۆم وەک ئەندازیارێک لەگەڵ تیمێکی خۆماندا دەچینە ئەوێ و لە ٧ی بەیانی تا ٧ی ئێوارە رێگاکە چارەسەر دەکەین."
شاسوار عەبدولواحید بە تانەوە بە حکوومەتی هەرێمی کوردستانی وتووە: "ئهم موزایهدهیهشمان لێ قبوڵ بكهن."
ئارام ئەحمەد سابیر ئهندامی تیمی ئەندازیاریی نەوەی نوێ به ئێن ئاڕ تی راگهیاند، سبهینێ كاتژمێر حهوت دهست به كاركردن دهكهن له رێگاكهدا و لهو كاتهی دامانناوه تهواوی دهكهن و ههموو ئامادهكارییهكان تهواو بوون.
بەڵام حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەتی کردۆتەوە نەوەی نوێ ڕێگاکە دروست بکات و ڕایگەیاندووە کە حکوومەت خۆی ڕێگاکە چارەسەر دەکات.
هونەر نووری بهڕێوهبهری چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ههولێر بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، سبەینێ دەستدەکەن بە چاککردنی ڕێگای سماقوڵی و تاکوو ئێوارە لە سەدا ٩٠ی کارەکان تەواو دەکەن و قیرتاوکردنی ڕێگاکەش هەڵدەگیرێت بۆ دوای نەورۆز، بۆیە پێویست ناکات سەرۆکی نەوەی نوێ تیم بنێرێت.
لە لایێکی دیکەشەوە ژمارەیێک چاودێری سیاسی ڕەخنە لە بڕیارەکەی شاسوار عەبدولواحید دەگرن و بڕوایان وایە ناوبراو وەکوو بازرگانێکی دەستکراوە دەتوانێت زۆر خزمەتی شیاو بە کوردستان بکات بەڵام دروست کردنی پرد ئەرکی حکوومەتە و نابێت بۆ موزایەدەی سیاسی بەکار بهێنرێت.
کەمال چۆمانی چاودێری سیاسیی کورد لە یادداشتێکدا پێشنیازەکەی سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ چاککردنی پردی سماقوڵی بە پۆپیولیزمی شاسوار عەبدولواحید وەسف دەکات و نووسیویەتی ئەوە ئیشی شاسوار عەبدولواحید نیە بەڵام بەو پێشنیازەی کردوویەتی حکوومەتی هەرێم دەخاتە بەردەم مەوقیفێکی ئیحراجکەرەوە.
کەمال چۆمانی لە یادداشتەکەیدا نووسیویەتی: "شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی حیزبێکە و سامانەکەشی زیاتر لە نیو ملیار دۆلارە. پێشنیازی کردووە حکوومەتی هەرێم رێی بدات و رێگای سماقوڵی چاک بکات. لە راستیدا، ئەوە ئیشی شاسوار عەبدولواحید نییە، بەڵام ئەو حکوومەتی هەرێم دەخاتە بەردەم مەوقیفێکی زۆر ئیحراجکەرەوە؛ ئەگەر رێی پێ بدات دەیکاتە دەستکەوتێکی گەورە بۆ خۆی، ئەگەریش رێی پێ نەدات، ئەوا دەیکاتە کەرەستەیێکی باشی بانگەشە و لێدان لە حکوومەتی هەرێم. شاسوار عەبدولواحید تا رادەیێکی باشیش دڵنیایە حکوومەتی هەرێم رێی پێ نادەن، هەر بۆیە زۆر بەبێمنەتی ئەو تەحەدایە دەکات."
چۆمانی دەشڵێت: ئیشی شاسوارعەبدولواحید و بزوتنەوەکەیەتی کە لەڕێی فراکسیۆن و خەڵکەکەیەوە فشار لە حکوومەت بکەن تا چاکی بکات. بەڵام شاسوار عەبدولواحید بۆچی لە خۆی ناپرسێت لە ماوەی ئەو چەند ساڵەی کە خاوەنی ملیۆنان دۆلار بووە، خاوەنی چەند پڕۆژە بووە کە ببێتە هۆی گەشەپێدانی مرۆیی و کەلتوری؟ یان چەند پڕۆژەی خێرخوازیی هەبووە؟ بەڵێ، ئێن ئاڕ تی پڕۆژەیێکی باش بوو بەڵام دواتر کردیە دەزگایێکی پڕۆپاگاندە و بۆ بەرژەوەندیی خۆی بەکارهێنا، ئێستا ئێن ئاڕ تی زیاتر لە رووداو و کوردستان٢٤ بەحیزبی کراوە.
کەمال چۆمانی لە یادداشتەکەیدا پێشنیازێکیش ئاراستەی شاسوار عەبدولواحید دەکات و دەڵێت: "لەبری چاککردنی پڕۆژەی تێكشکاوی حکوومەت کە تۆ ناتوانیت هەموویان چاک بکەیتەوە، تۆ دەتوانی ببیتە خاوەنی پڕۆژەی خۆت. بۆ نموونە؛ دەتوانیت دەزگایێکی لێکۆڵینەوەی ستراتیجیی تایبەت بە حکوومەتداری دروست بکەیت و بەتەواوی دەرفەتیان پێبدەیت سەربەخۆ بن تا لەسەر کۆی کایەکانی حکومڕانی پڕۆژە پێشکەش بکەن. یان دەتوانی نەخۆشخانەیێکی خێرخوازی دروست بکەیت تایبەت بە جۆرێک نەخۆشی کە چارەسەرییەکەی گرانە و خەڵکی فەقیر سوودمەند بن لێی. یان دەتوانیت سکۆلارشیپێک رابگەیەنیت تایبەت بە پشتیوانی­کردنی خوێندکارە هەژارەکان، ساڵانەش هەوڵ بدەیت چەند کەسێک سپۆنسەر بکەیت و بچێت لە دەرەوە بخوێنێت، بێگومان لە بوارێک کە هەرێمی کوردستان پێویستیەتی. یان دەتوانیت پەیمانگایێکی پیشەیی دروست بکەیت و ساڵانە دەیان و سەدان گەنج فێری کاری پیشەیی بکەیت. ئەوەی من پێشنیازم کردووە پڕۆژەی کاریگەرن بۆ بونیادنان و داهاتوو، کاریگەرییەکەشی زۆر لەوە زیاترە کە هەرکەسێک پێشبینیی دەکات. دەکرێت ئەوە هاندەرێکیش بێت بۆ دەوڵەمەندەکانی دی کە کاری لەو جۆرە دەست پێبکەن، بەتایبەت کە هیچتان باجێکی ئەوتۆ نادەن و هیچ بەرپرسیارێتییێک لە بەرانبەر خەڵک و نیشتیمان هەڵناگرن.
ئەو چاودێرە سیاسییەی کورد لە کۆتاییدا نووسیویەتی: من چاوەڕێی ئەوە ناکەم شاسوار عەبدولواحید رێگای سماقوڵی چاک بکاتەوە چوونکە ئەوە هیچ شتێک چارەسەر ناکات، بەڵام چاوەڕێ دەکەم ئەو و هەر دەوڵەمەندێکی تر ئەو هەستە بەرپرسیارێتییەیان لا دروست بێت کە ئەرکیانە کارێک بکەن نەوەکانی ئێستا و داهاتوو سوودمەن بن لێی.
Your Comment