لە ئێران 207 کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

بەشی ئێران- وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 207 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرنا تۆمار کراوە بەوەش دوایین ئاماری مردن بە کۆرۆنا گەیشتە 136 هەزار و 838 حاڵەت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشەممە 9ی ڕەشەمەی 1400 وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە ڕاگەیێندراوێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش 10 هەزار و 962 هاووڵاتیی دیکە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تووشی کۆرۆنا بوون بەوەش کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 7 ملیۆن و 51 هەزار و 429 حاڵەت.

لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 207 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانیانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 136 هەزار و 838 کەس.

شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 6 ملیۆن و 652 هەزار و 188 کەس نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە.

News Code 5263

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha