به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شیروان میرزا ئه‌ندامی کوردی کۆمیسیۆنی داراییی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به هه‌واڵده‌ریی به‌غداد ئه‌لیه‌ومی ڕاگه‌یاند: به‌پێی ده‌ستووری عێراق، ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ ده‌بێ 22 ملیار دینار (نزیک به 18.5 ملیۆن دۆلار) وه‌ک مووچه ڕاده‌ستی هه‌رێم بکات و ئه‌و بابه‌ته پێوه‌ندییێکی به ڕاده‌ستکردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان و داهاته‌که‌ی بۆ کۆمپانیای سۆمۆ نییه.
ناوبراو له‌وباره‌وه ڕاشیگه‌یاند: حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێبه‌ندی ناردنی نه‌وت بێت یان نا، مووچه‌که ڕه‌وانه ده‌کرێت چوونکه پێبه‌ندیی هه‌ولێر به ڕاده‌ستکردنی نه‌وت په‌یوه‌ندییێکی به ناردنی مووچه‌وه نییه به‌ڵکوو به‌و مانایه‌یه که به‌غدا پشکی هه‌رێم له بودجه‌ی فیدڕاڵ ڕه‌وانه ده‌کات.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی کۆمیسیۆنی داراییی په‌رله‌مانی عێراق له کۆتاییدا ڕاشیگه‌یاند: بابه‌تی مووچه هیچ جۆره په‌یوه‌ندییێکی به بودجه‌ی فیدڕاڵ نییه و له بنه‌مادا هه‌مان به‌ڵێنی ده‌وڵه‌تی عێراق له به‌رانبه‌ر فه‌رمانبه‌رانی خۆی له هه‌رێمی کوردستان ده‌بێت.
ئه‌وه له حاڵێکدایه که به‌پێی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵی عێراق بۆ ساڵی داراییی 2019، حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ناچاره 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژدا له ڕێگای کۆمپانیای به‌بازاڕکردنی نه‌وت (سۆمۆ)وه بنێرێت و له به‌رانبه‌ردا، حکوومه‌تی فیدڕاڵیش ده‌بێ 9 ترلیۆن و 427 ملیار دینار (نزیک به 8 ملیار دۆلار) به هه‌رێمی کوردستان بدات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment