به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، موراد قه‌ره‌یلان ئه‌ندامی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌که‌که و فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) له لێدوانێکدا ئاماژه به‌وه ده‌کات که په‌که‌که هه‌وڵه‌کانی بۆ دیموکراتیزه‌کردنی تورکیا خستۆته گه‌ڕ و گوتیشی: ئێمه نه‌ک هه‌ر به‌دواداچوون بۆ پارچه‌پارچه‌کردن و جیاکردنه‌وه‌ی ناوچه‌کانی تورکیا ناکه‌ین به‌ڵکوو هه‌وڵه‌کانمان بۆ گه‌شه‌ی برایه‌تیی گه‌لان له تورکیا، دیموکراتیزه‌کردنی ئه‌و وڵاته و دروستکردنی کۆمارێکی دیموکراتیک چڕ کردۆته‌وه.
ناوبراو له درێژه‌دا ئاماژه به ئاراسته‌کردنی بابه‌تی به‌قای نیشتیمانی له‌لایه‌ن تورکیاوه ده‌کات و ده‌شڵێت: ده‌سه‌ڵاتدارێتیی تورکیا بابه‌تی به‌قای نیشتیمانی له وڵاتی ئاراسته کردوووه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه تۆمه‌تبار بکات و بیانوویێک بۆ هێرشکردنه سه‌ر ئێمه بدۆزێته‌وه. تێکڕای ئه‌مانه درۆیه. په‌که‌که هه‌وڵی پارچه‌پارچه‌کردنی تورکیا نادات و نایه‌وێت هێرش بکاته سه‌ر تورکیا. به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌که‌که به مه‌به‌ستی ده‌ربازکردنی تورکیا له دۆخی چه‌قبه‌ستوو و گه‌شانه‌وه‌ی ئاسۆی ئه‌و وڵاته‌یه.
قه‌ره‌یلان ته‌ئکید له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌که‌که بۆ گه‌ل و کرێکارانی تورکیا ده‌کات و ده‌شڵێت: چه‌وسێنه‌ران ئه‌و ڕاستییه به‌عه‌کسه‌وه پیشان ده‌ده‌ن و هه‌بوونی PKK/YPG/YPJ وه‌ک بابه‌تێک بۆ سه‌ر به‌قای نیشتیمانیی تورکیا ئاراسته ده‌که‌ن. گه‌لی تورکیا به باشی بزانن: ده‌سه‌ڵاتدارێتیی سیاسی ده‌یه‌وێت گه‌لی تورکیا فریو بدات و هاووڵاتییانی کوردی ئه‌و وڵاته بترسێنێت و ئامانجی سه‌ره‌کیی تێکڕای به‌رنامه درۆیینه‌کان و لێدوانه سووکایهتیپێهێنهرهکان ئه‌مه‌یه. ئه‌وان ترساون چوونکه هه‌ر ڕۆژ ڕاپرسییێکی نوێ ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئه‌نجامی شکسته‌کانیان له‌و ڕاپرسییه ده‌بینن و له‌و شته ده‌ترسن که به دوای شکستپێهێنان به‌ره‌وڕووی ده‌بنه‌وه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment