به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ له‌گه‌ڵ فێدێریكا مۆگرینی و جۆهانس هان ئه‌ندامی به‌رپرس له سیاسه‌تی دراوسێتی و دانووستانه‌كانی فراوانبوون له كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا کۆ بوویه‌وه و له دوای كۆنسه‌ی هاوبه‌شی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا- توركیا كۆنگره‌یێكی ڕۆژنامه‌وانییان ساز كرد و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا گوتی: به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم گرینگایه‌تییێکی زۆری هه‌یه هه‌م بۆ تورکیا و هه‌م بۆ یه‌کێتیی ئه‌ورووپا. ناکرێ ئاسایشی تورکیا جیا له ئاسایشی ئه‌ورووپا له‌به‌رچاو بگیردرێت.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ڕه‌خنه‌ی له ڕاپۆرته‌که‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا گرت و ڕای‌گه‌یاند: ناتوانین ڕای‌بگه‌یێنین که په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا ژیرانه بڕیاری داوه به‌ڵام به له‌به‌رچاوگرتنی ژماره‌ی ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی که دوو جار ده‌نگیان له‌سه‌ر په‌سه‌ندنه‌کرانی ڕاپۆرته‌که داوه ده‌توانین بڵێین که ژماره‌ی سیاسه‌توانانی مه‌نتیقی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا زیاتر بۆته‌وه.
لای خۆیه‌وه فێدێریكا مۆگرینی باسی له‌وه كرد له دوای نزیكه‌ی 4 ساڵ سازكردنی كۆبوونه‌وه‌ی كۆنسه‌ی هاوبه‌ش گرنگه و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بابه‌تی جۆراوجۆری په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا- یه‌كێتیی ئه‌ورووپایان تاوتوێ كردوووه و توركیا بۆ یه‌كێتییه‌كه‌یان هاوبه‌شێكه كه خاوه‌نی گرنگییێكی ستراتێژییه.
ناوبراو تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه بابه‌تی جۆراوجۆری هاوشێوه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و سه‌روه‌ریی یاسایان له كۆبوونه‌وه‌كدا تاوتوێ كردوووه و له نیگه‌رانییه‌كانی توركیا له ڕووی ئه‌منییه‌وه تێده‌گه‌ن به‌ڵام پێویسته ئه‌و ڕێكارانه‌ی له دوای هه‌ڵگرتنی باری نائاسایی په‌یڕه‌و كراون، ببنه ڕابردوو.
نوێنه‌ری باڵای كاروباری ده‌ره‌وه و سیاسه‌تی ئاسایشی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا باسی له‌وه كرد له بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و بابه‌ته ناوچه‌ییه‌كاندا یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و توركیا به چڕی گفتوگۆ ده‌كه‌ن و جه‌ختی له گرنگیی هاریكاریی نێوان توركیا و یه‌كێتییه‌كه له‌باره‌ی كۆچبه‌ره سوورییه‌كان كرده‌وه و ڕاشی‌گه‌یاند: "هاریكاریی نێوان توركیا- یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ته‌نها له‌پێناو كۆچبه‌راندا نییه به‌ڵكوو بۆ چاره‌سه‌ری سیاسی له سووریاش گرنگه".
فێدێریکا مۆگرینی ڕه‌خنه‌ی له دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ریی توركیا گرت و جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه ئه‌وان هه‌ست به‌و برینانه ده‌كه‌ن كه له هه‌وڵی كووده‌تای ساڵی 2016 كه‌وتوووه‌ته‌وه و توركیا به‌ره‌نگاری هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره بوووه‌ته‌وه به‌ڵام ئیتر له ڕووی سه‌قامگیری و ئابوورییه‌وه گرنگه كه بۆ حاڵه‌تی ئاسایی بگه‌ڕێنه‌وه.
مۆگرینی ئاماژه‌ی به گرنگیی په‌یوه‌ندیی باشی دراوسێیه‌تی دا و گوتیشی: له ماوه‌ی داهاتوودا به تاسه‌وه چاوه‌ڕێی ده‌ست پێکردنی کۆبوونه‌وه‌کانی بواری وزه ده‌که‌ن و ده‌بێت له‌بری نه‌گونجان، هاریکاری بێته ئاراوه له بواری وزه‌دا.
نوێنه‌ری باڵای كاروباری ده‌ره‌وه و سیاسه‌تی ئاسایشی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌باره‌ی پێشهاته‌کانی بواری وزه له ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ڕای‌گه‌یاند که ئه‌وان له ڕاوێژدان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی به‌شه یۆنانییه‌که‌ی قوبرس‌دا.
فێدێریکا مۆگرینی له به‌شێکی‌تری گوته‌کانیدا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له پشتگیری کردنی تورکیا له بواری به‌ره‌نگاری تیرۆردا و گوتی: "ئه‌نجومه‌نی هاوبه‌ش ئیدانه‌ی ته‌واوی کرده‌وه تیرۆریستییه‌کانی کردوووه که ڕووبه‌ڕووی تورکیا بۆته‌وه".
مۆگرینی باسی له گرنگیی هاریکاری بواری به‌ره‌نگاری تیرۆر کرد و زیادی کرد: "په‌که‌که له نێو لیستی تیرۆری یه‌کێتیی ئه‌ورووپادایه و ئه‌م پرسه مشت‌ومڕ هه‌ڵناگرێت".
لای خۆیشیه‌وه جۆهانس هان ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا گوتی: "تورکیا هاوبه‌شێکی ستراتێژیی گرنگیی یه‌کێتیی ئه‌ورووپایه و به‌رده‌وامیدان به‌م دیالۆگه بۆ ئێمه زۆر گرنگه. گرنگه گفتوگۆ بکه‌ین له‌باره‌ی ژینگه، ئابوور، کێشه‌ی کۆچ و ئه‌منییه‌وه له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌کانماندا".
هان دووپاتی کرده‌وه که له سایه‌ی هاریکاری له‌گه‌ڵ تورکیا، کۆچی نایاسایی بۆ یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کۆتایی هات و ڕای‌گه‌یاند: یه‌کێتیی ئه‌ورووپا ئه‌و به‌ڵێنه دارایییانه‌ی داوێتی بۆ په‌نابه‌رانی سووریی له تورکیا جێبه‌جێیان ده‌کات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment