دیندار زێبارى: زیاتر له‌ دوو هه‌زار که‌س به‌ تۆمه‌تى په‌یوه‌ندییان به‌ داعشه‌وه‌ ده‌ستگیر کراون

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- رێكخه‌ری ڕاسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئاشکرای کرد که‌ له‌ سێ ساڵی ڕابردوودا دوو هه‌زار و 652 كه‌س به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی كردنیان به ‌ڕێكخراوی داعشه‌وه‌ ده‌ستگیر كراون که‌ هه‌زار و 100 كه‌سیان تۆمه‌ته‌كه‌یان به‌ سه‌ردا ساغ بوووه‌ته‌وه‌ و سزا دراون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دیندار زێبارى وه‌ڵامی ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاى سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشه‌كانی مافی مرۆڤ دایه‌وه‌ و ڕای‌گه‌یاند: ڕاپۆرته‌که‌ پشتی به‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یێكی جیاجیا به‌ستوووه‌ و به‌شێكی ئه‌و تێبینی و تۆمه‌تانه‌ی خراونه‌ته‌ پاڵ هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین جاره‌ دووباره‌ ده‌بنه‌وه‌ له‌ كاتێكدا ئه‌و دۆسیانه‌ به‌پێی ڕێوشوێنه‌ یاسایییه‌كان یه‌كلایی کراونه‌ته‌وه‌.

ناوبراو وتیشى: حكوومه‌تی هه‌رێم دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ هیچ زیندان و گرتووخانه‌یێكی نهێنی نییه‌ و هه‌ر كه‌سێک ده‌ستگیر بكرێت به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت دوای ئه‌وه‌ی ڕاگیرا و حوكمی له‌ دادگاوه‌ بۆ ده‌ره‌دچێت ڕه‌وانه‌ی ده‌كرێت بۆ سه‌پاندنی سزاكه‌ی به‌پێی ڕێوشوێنه‌ كارپێكراوه‌كان.

دیندار زێباری جه‌ختی کردوووه‌ته‌وه‌ که‌ هیچ كه‌سێک به ‌بێ بڕیاری دادگا ده‌ستگیر ناكرێت به‌ هیچ تۆمه‌تێک و گشت ڕێوشوێنه‌كانیش به‌ بڕیاری دادگا ئه‌نجام ده‌درێن و به‌پێی یاساش ئه‌شكه‌نجه‌دانی تۆمه‌تبار و سزادراوان به ‌شێوه‌یێكی گشتی بۆ وه‌رگرتنی دانپێدانان و زانیاری به‌ تاوان داده‌نرێت.

رێكخه‌ری ڕاسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان باسى له‌وه‌ش کردوووه‌: هۆكاری پێكنه‌هێنانی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ تۆمه‌تی ئه‌شكه‌نجه‌دانی مێردمنداڵانی داعش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ که‌ هیچ سكاڵایێک دژی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌لایه‌ن گیراوانه‌وه‌ نه‌بوووه‌.

ديندار زێباری ئاشكراشی كردوووه‌: له‌ سێ ساڵی ڕابردوودا دوو هه‌زار و 652 كه‌س ده‌ستگیر كراون به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی كردنیان به ڕێكخراوی داعشه‌وه‌ که‌ هه‌زار و 100 كه‌سیان تۆمه‌ته‌كه‌یان به سه‌ردا ساغ بوووه‌ته‌وه‌ و سزا دراون و 870 كه‌سیان ئازاد كراون و 672 كه‌سیشیان له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان.

ناوبراو ده‌شڵێت: له‌ هه‌رێم ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری و ڕاده‌ربڕین به‌پێی یاسا ڕێکخراوه و له‌ كاتی بوونی هه‌ر حاڵه‌تێک كه‌ دژ به‌ ڕێنمایییه‌كانی ڕۆژنامه‌گه‌ری و پێشێل كردن بێت یان بچێته‌ خانه‌ی ته‌شهیر و ناوزڕاندن كار به‌ یاسای سزادانی عێراقی ده‌كرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52581

Your Comment

You are replying to: .
captcha