بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14-3-2019 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له سیداد ئونال، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و شاندێكی یاوه‌ری كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ سیداد ئونال خواست كه وه‌ک جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌ستبه‌كار بووه و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان هه‌رده‌م خوازیاری په‌یوه‌ندییێكی باشه له‌گه‌ڵ دراوسێكانیدا.
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماده‌یی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ به‌ره‌وپێش بردنی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی ئابووری و بازرگانیدا ده‌ربڕی.
نێچیرڤان بارزانی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد كه لەگەڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌وڵی ئه‌وه درا چه‌ند كێشه‌یێكی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێت و بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی دیكه‌ش، ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆیێکی جیددی نیشان دا و رۆڵی وڵاتانی دۆستیشی له‌مباره‌یه‌وه به‌پێویست زانی.
له دیدارەکەدا شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و پیرۆزباییان له نێچیرڤان بارزانی كرد به‌بۆنه‌ی بەربژێربوونی بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و هیوایان خواست كه به زووترین كات كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكبهێنرێت، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به په‌یوه‌ندیی له‌مێژینه و دۆستایه‌تیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا كرد و ئاماده‌ییی وڵاته‌كه‌یان بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا نیشان دا به‌تایبه‌تی له بواری ئابووری و بازرگانیدا.
سەرچاوە: تۆڕی میدیایی ڕووداو
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment