به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆنسووڵخانه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران له هه‌ولێر له هه‌واڵێکدا باسی له‌وه کرد که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 10ی ئاداری 2019 ده‌سته‌یێکی زانستگای که‌رکووک له‌سه‌ر بانگهێشتیی زانستگای ئازادی ئیسلامیی ئێران سه‌ردانی تارانی کردوووه.
لیژنه‌که له سێهه‌مین ڕۆژی سه‌ردانه‌که‌یدا کۆلێجی زانستی ده‌رمانی و ددانپزیشکی و نه‌خۆشخانه‌ی فهرهیختگانی زانکۆی ئازادی ئیسلامی‌یان به سه‌ر کردۆته‌وه و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و ناوه‌ندانه کردوووه.
لیژنه‌ی زانستگای که‌رکووک که له‌سه‌ر پلان‌داڕێژیی کۆنسووڵخانه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران له هه‌ولێر سه‌ردانی ئێرانی کردوووه به دوای به‌سه‌رکردنه‌وه و ئاشنابوون له‌گه‌ڵ ده‌فرایه‌تییه‌کانی زانکۆی ئازادی ئیسلامیی یادداشتنامهیێکی هاوکاری و لێکتێگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ ئه‌و زانکۆیه واژۆ کردوووه له بواری په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی و ئاڵوگۆڕکردنی مامۆستا و خوێندکار و هاوکاری هاوبه‌شی توێژینه‌وه‌یی و به‌ڕێوه‌بردنی کۆنفڕانسی هاوبه‌ش.
شایانی باسه که ئه‌و لیژنه‌یه باڵاترین گرووپی زانستی و فێرکاریی که‌رکووکه که زانستگای ئێرانیان به سه‌ر کردۆته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment