ئه‌ردۆغان بۆ ناتانیاهۆ: تۆ سته‌مکارێکی منداڵ‌کوژیت

به‌شی تورکیا- سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاکپارتی له‌ لێدوانێکدا ڕه‌خنه‌ی توندی له‌ قسه‌کانی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل گرت که‌ ئه‌ردۆغانی به‌ "دیکتاتۆر" ناساندبوو و گوتی: "ناتانیاهو وه‌ره‌وه‌ هۆش خۆت. تۆ سته‌مكاری. ئه‌و سته‌مكاره‌ی كه‌ منداڵی ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵه‌ی فه‌ڵه‌ستینییه‌كانت كوشتوووه‌".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ میانی ڕێوڕه‌سمێكی كردنه‌وه‌ی ژماره‌یێک پڕۆژه له‌ ئه‌نقه‌ره‌ وتارێكی پێشكه‌ش كرد و ڕه‌خنه‌ی توندی له‌ لێدوانی ئه‌مدواییه‌ی بێنیامین ناتانیاهو سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل گرت که‌ ناوبراوی به‌ دیکتاتۆر وه‌سف کردبوو و ڕای‌گه‌یاند: "ناتانیاهو وه‌ره‌وه‌ هۆش خۆت. تۆ سته‌مكاری. ئه‌و سته‌مكاره‌ی كه‌ منداڵی ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵه‌ی فه‌ڵه‌ستینییه‌كانت كوشتووه‌".

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ناتانیاهوی به‌ "تاڵانکه‌ر" وه‌سف کرد و گوتیشی: "ئه‌م تاڵانکه‌ره‌ [ناتانیاهو] که‌ له‌ سه‌رووی ئیسرائیلدایه‌ ته‌ئکید ده‌کاته‌وه‌ که‌ هه‌واڵنێرانی تورکیا له‌ زینداندان. باشتره‌ وانه‌ به‌ ئێمه‌ نه‌ڵیته‌وه‌. تۆ سته‌مكاری. ئه‌و سته‌مكاره‌ی كه‌ منداڵی ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵه‌ی فه‌ڵه‌ستینییه‌كانت كوشتووه‌. تۆ ئه‌و سته‌مکاره‌یت که‌ ژنان له‌ زیندانه‌ تاکه‌که‌سییه‌کان سزا ده‌دات و هێزکانی تۆ له‌ ئیسرائیل به‌ پێڵاوه‌وه‌ ده‌چنه‌ ناو مزگه‌وت و په‌ره‌ستگای ئێمه‌."

ئه‌ردۆغان له‌ وتاره‌كه‌یدا باسی له‌ سته‌مه‌كانی ئیسرائیل كرد له‌ قودس و گوتی: "پشتیوان به‌خوا تا ئه‌م گه‌له‌ به‌پێوه‌ بێت كه‌س ناتوانێت ڕێگر بێت له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌نگی بانگ، ناتواندرێت دۆزی قودسمان له‌ بیر ببرێته‌وه‌. تا دوا هه‌ناسه‌مان به‌رده‌وام ده‌بین له‌ خه‌باتمان له‌پێناو ئه‌وه‌ی قودس به‌ شێوازێكی گونجاو له‌گه‌ڵ ئه‌و گرنگییه‌ی بۆ جیهانی ئیسلامی هه‌یه‌تی به‌ڕێوه‌ببرێت".

سه‌ركۆماری توركیا له‌باره‌ی په‌لاماری ئیسرائیل بۆ سه‌ر مزگه‌وتی ئه‌قسا گوتی: "له‌ هه‌ر هێرشێكدا بۆ سه‌ر مزگه‌وته‌ پیرۆزه‌كه‌مان، ئێمه‌ له ‌به‌رامبه‌ری خۆیاندا ده‌بیننه‌وه‌. ئه‌گه‌ر هه‌مووانیش بێده‌نگ بن، ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌مان بێده‌نگ نابین."

ئه‌ردۆغان گوتیشی: "بێڕێزی به‌رامبه‌ر بانگمان نادیده‌ ناگرین و به‌ پیس كردنی مزگه‌وتی ئه‌قسا و قوبه‌تول سه‌خره‌ به‌ پۆستاڵ ڕازی نابین. ڕێنماییم داوه‌ به‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌م. هه‌موو كۆبوونه‌وه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌رده‌وامیان پێ ده‌درێت".

ئه‌ردۆغان هه‌ر له‌وباره‌وه‌ درێژه‌ی به‌ قسه‌كانی دا و ڕای‌گه‌یاند: "ئێمه‌ له‌ وڵاته‌كه‌مان هیچ كاتێک سته‌ممان له‌ هیچ جووله‌كه‌یێک نه‌كردوووه‌ و نه‌هاتووین ئه‌وه‌ی ئێوه‌ ده‌یكه‌ن ئێمه‌ له‌ هیچ کنیسێک بیكه‌ین. كاری گێچه‌ڵپێکردن به‌رامبه‌رمان مه‌كه‌ن. ئه‌وه‌ بابه‌تێكی دیكه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ نابینه‌ به‌شێک له‌و یارییه‌ به‌ڵام له‌ به‌رده‌م كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییدا لێپرسینه‌وه‌تان لێ ده‌كه‌ین به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره‌".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52556

Your Comment

You are replying to: .
captcha