به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له حاڵێکدا که له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا حیزبی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ تورکیا چه‌ندین نووسینگه‌ی ڕێکخراوی نزیک له په‌که‌که‌ی له سلێمانی داخستوووه به‌ڵام سه‌رکرده‌یێکی باڵای ئه‌و حیزبه ئاماژه به ئاماده‌ییی یه‌کێتی ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی چه‌کی پێویست ڕاده‌ستی کوردی سووریا بکات به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌ی گریمانه‌کراوی تورکیا.
مسته‌فا چاوڕه‌ش فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی ئه‌و حیزبه به ماڵپه‌ڕی دیفنس پۆستی وتوووه: "ئه‌گه‌ر هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا بکشێنه‌وه و تورکیاش هێرش بکاته سه‌ر باکووری سووریا ئه‌وا یه‌کێتیی ئاماده‌یه چه‌ک و جیهازاتی پێویستی کوردی سووریا دابین بکات."
ناوبراو گوتیشی: "یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان ناتوانێت هێز بۆ پشتیوانی له کوردی سووریا ڕه‌وانه بکات به‌ڵام ئاماده‌یه چه‌ک، یارمه‌تیی دارایی و که‌ره‌سته‌ی پزیشکی بۆ هێزی کوردی سووریا بنێرێت. ئێمه به‌شێک له وڵاتی عێراقین و ناتوانین هێز بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بنێرین به‌ڵام ئاماده‌ی هاوکارین له‌گه‌ڵ کوردی سووریا له ڕووی دابینکردنی چه‌ک و جیهازات و یارمه‌تیی پزیشکییه‌وه."
فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی جه‌ختی کرده‌وه که "حیزبی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان حه‌ز ده‌کات به قه‌ت توانای خۆی یارمه‌تی به کوردی سووریا بدات."
ئه‌وه‌ش له حاڵێکدایه که تورکیا، هێزی کوردی سووریا به تیرۆریست و هاوکاریی په‌که‌که ده‌زانێت و جه‌ختی کردوووه که ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا له سووریا بکشێته‌وه ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا له بنده‌ست ئه‌وان ده‌رده‌هێنێت.
مسته‌فا چاوڕه‌ش ئاماژه به‌وه ده‌دات که مومکینه یارمه‌تییه‌کانی یه‌کێتی به یه‌په‌گه هه‌ندێک کێشه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئه‌و حیزبه و تورکیا دروست بکات به‌ڵام ته‌ئکیدی کرده‌وه که ئه‌و کاره بۆ ئه‌وان ئاسان نابێت به‌ڵام هه‌وڵه‌کانیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ.
ناوبراو داوا له حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌کات که هه‌وڵه‌کانیان بۆ یارمه‌تیگه‌یاندن به هێزی کوردی سووریا بخه‌نه‌گه‌ڕ.
چاوڕه‌ش ڕاشیگه‌یاند: ئێمه ناتوانین هێز ڕه‌وانه‌ی سووریا بکه‌ین چوونکه له ئێستادا ئه‌مریکا یارمه‌تی به‌وان ده‌دات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment