ڕۆحانی گه‌یشته‌ نه‌جه‌ف و لەگەڵ ئایەتوڵڵا سیستانی کۆ بوویەوە

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک کۆماری ئێران له‌ درێژه‌ی سه‌فه‌ره‌که‌یدا بۆ عێراق گه‌یشته‌ نه‌جه‌ف و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌عییه‌تی باڵای شیعه‌ کۆ ببێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13ی شوباتی 2019 حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رکۆماری ئێران له‌ دوایین ڕۆژی سه‌فه‌ره‌که‌یدا بۆ عێراق، گه‌یشته‌ نه‌جه‌ف و له‌لایه‌ن لوی یاسری پارێزگاری نه‌جه‌فه‌وه‌ پێشوازیی لێکرا.

بڕیاره‌ سه‌رۆک کۆماری ئێران له‌ نه‌جه‌ف سه‌ردانی شوێنه‌ پیرۆزه‌کان بکات له‌وان حه‌ڕه‌می ئیمام عه‌لی(ع) و له‌گه‌ڵ ژماره‌یێک له‌ مه‌رجه‌عییه‌تی شیعه‌ له‌وان ئایه‌توڵڵا سیستانی کۆ ببێته‌وه‌.

ئه‌وه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ سه‌رۆک کۆماری ئێران ئێواره‌ی ڕۆژی ڕابردوو گه‌یشته‌ که‌ربه‌لا و شوێنه‌ پیرۆزه‌کانی که‌ربه‌لای به‌ سه‌ر کرده‌وه‌ له‌وان حه‌ڕه‌می ئیمام حسێن(ع) و حه‌ڕه‌می حه‌زره‌تی عه‌باس(ع) و دواتر له‌ ئاپۆڕه‌ی نوخبه‌ و سه‌رۆک عه‌شیره‌کان و مامۆستا ئایینیه‌کانی عێراقدا وتی: ئه‌وه‌ی که‌ ملیۆنان هاووڵاتیی ئێران له‌ درێژاییی ساڵدا سه‌ردانی عێراق به‌تایبه‌ت که‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف ده‌که‌ن و ملیۆنان هاووڵاتیی عێراقیش بۆ به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی شوێنه‌ پیرۆزه‌کان سه‌ردانی ئێران ده‌که‌ن ده‌ریده‌خات که‌ گه‌لی دوو وڵات له‌ ڕووی فه‌رهه‌نگی و بیر و باوه‌ڕه‌وه‌ یه‌کگرتوون و هیچ زلهێزێک ناتوانێت ئه‌م ئوممه‌ته‌ یه‌کگرتوووه‌ له‌ یه‌کتر جیا بکاته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: فورات نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52522

Your Comment

You are replying to: .
captcha