به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رحه‌د قادر ڕه‌خنه‌ی له پارتی و یه‌کێتی گرت و گوتیشی: ناکۆکییه‌کانی نێوان پارتی و یه‌کێتیی له‌سه‌ر پرسه‌کانی که‌رکووک له‌وان کاراکردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری نوێ بۆته هۆکاری نه‌گبه‌تی بۆ شارى که‌رکووک.
ناوبراو ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر کورد بشگه‌ڕێته‌وه بۆ که‌رکووک هه‌مان ده‌سه‌ڵاتی پێش 16ى ئۆکتۆبه‌رى نابێت، پارتى له سلێمانى و یه‌کێتى له هه‌ولێر چه‌نده ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه، کورد ئه‌وه‌نده ده‌سه‌ڵاتى له که‌رکووک ده‌بێت.
هاوکات داواشی له یه‌کێتى و پارتى کرد به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان بخه‌نه لاوه و له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی که‌رکووکییه‌کان کار بکه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسی قه‌زا و ناحییه‌کانى که‌رکووک سه‌باره‌ت به پاشماوه‌کانى داعش له سنوورى که‌رکووک باسی له‌وه کرد که داعش به ئاشکرا له سنووری قه‌زای حه‌ویجه کار و چالاکی ده‌کات و ژماره‌یێکی زۆر چه‌کداری هه‌یه و تا ئێستاش له ڕووى سه‌ربازی و مه‌عنه‌وى و شانه نوستووه‌کانه‌وه له‌و سنووره‌دا ماون.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment