به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، په‌روین بوڵدان هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) که سه‌ردانی ئه‌رزه‌روومی کردوووه له لێدوانێکدا ڕه‌خنه له سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی تورکیا دژ به کوردی ئه‌و وڵاته ده‌گرێت و ڕایده‌گه‌یێنێت: ئه‌و که‌سانه‌ی که ئایین وه‌ک ئامێری سیاسه‌ت به‌کار ده‌هێنن جارێکی‌تر درۆ ده‌ڵێن. خوێندنی خوتبه به زمانی کوردی له مزگه‌وته‌کان له‌سه‌ر فه‌رمانی ئه‌ردۆغان قه‌ده‌غه کراوه له حاڵێکدا که هه‌میشه له ئایین قسان ده‌کات. ئه‌مڕۆکه کورد ته‌نانه‌ت حه‌قی عیبادهت به زمانی دایکی نییه چوونکه پارتی داد و گه‌شه و ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا عیباده‌تی کورد به زمانی دایکییان قه‌ده‌غه کردوووه. خوێندنی نوێژی به‌کۆمه‌ڵی ڕۆژی هه‌ینی له ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وته‌کاندا قه‌ده‌غه کراوه، خوێندنی خوتبه و خوێندنی قورئانی پیرۆز به زمانی کوردیش قه‌ده‌غه کراوه. جارێکی‌تر بیرۆکه‌یێکی به‌و شێوه‌یه له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردندا ئه‌وه‌ش به ئاراسته‌کردنی بابه‌تی بانگ و سووکایه‌تی به‌و بابه‌ته له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی ئۆپۆزیسیۆنه‌وه، هه‌وڵ و ته‌قه‌لا بۆ به‌کارهێنانی ئامێری له ئایین له گۆڕه‌پانی سیاسه‌تدایه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ته‌ئکیدی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که مرۆڤه‌کان له تورکیا زیاتر له ئاک‌پارتی ڕێز بۆ بانگ، نوێژ، ڕۆژوو و قورئان داده‌نێن و جه‌ختی کرده‌وه: باوه‌ڕ بکه‌ن که له‌م وڵاته هه‌مووان زیاتر له ئه‌که‌په موسڵمانن. له‌م وڵاته هه‌ر که‌سێک زیاتر له ئاک‌پارتی ڕێز و حورمه‌ت بۆ نوێژ، ڕۆژوو، قورئان و بانگ داده‌نێت به‌ڵام ئه‌وان ئایین وه‌ک ئامێرێک به‌کار ده‌هێنن و له هه‌ر خولێکی هه‌ڵبژاردندا ئه‌و کاره دووپات ده‌که‌نه‌وه.
په‌روین بوڵدان له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ڕاشیگه‌یاند: کورد، ئه‌رمه‌نی، سووریانی، عه‌له‌وی، لاز، چرکس و هه‌ر که‌سێک که له‌م وڵاته نادیده ده‌گیردرێت هه‌ر یه‌ک حیزب وه‌ک زامنیی مافه‌کانیان ده‌بینن: هه‌ده‌په. ئه‌مڕۆکه هه‌ده‌په له تورکیا پێگه‌یێکی گرنگی له سیاسه‌تی تورکیادا هه‌یه. ئه‌و حیزبه پێگه‌یێکی به‌هێزی هه‌یه له داهاتووی تورکیا، ئاشتی، سیاسه‌تی دیموکراتیک، ژنان و گه‌نجان به‌و بۆنه‌یه که ده‌یانه‌وێت ڕێگری له سیاسه‌تی دیموکراتیکییانه‌ی ئێمه له تورکیا بکه‌ن.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment