به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له ڕێگای به‌یاننامه‌یێکه‌وه ئاماژه به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سه‌فه‌ری ئه‌مڕۆی سێرگه‌ی لاڤرۆف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته بۆ ئه‌نتالیا و دیدار له‌گه‌ڵ هاوتا تورکه‌که‌ی ده‌کات و ڕایده‌گه‌یێنێت: سه‌فه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا که بڕیار بوو ڕۆژی 12ی ئاداری 2019 ئه‌نجام بدرێت به بۆنه‌ی گۆڕینی به‌رنامه‌ی کاریی لاڤرۆفهوه دوا که‌وتوووه و سه‌ردانه‌که 18ی ئاداری 2019 ئه‌نجام ده‌بێت. ڕووسیا و تورکیا له‌سه‌ر ڕێکه‌وتی سه‌ردانه‌که ئیتیفاقیان کردوووه و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی دوو وڵات له‌و ڕێکه‌وته‌دا دیدار و گفتوگۆ ده‌که‌ن.
پێشتر بڕیار بوو ڕۆژی 12ی ئادار سێرگه‌ی لاڤرۆف به مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا سه‌ردانی ئه‌نتالیا بکات و بڕیار بوو کۆبوونه‌وه‌ی کارگرووپی هاوکاریی ستراتێژیکی تورکیا- ڕووسیاش به سه‌رۆکایه‌تیی وه‌زیرانی هه‌ر دوو وڵات به‌ڕێوه بچێت.
تاوه‌کوو ئێستا تورکیا به‌یاننامه‌یێکی له‌باره‌ی هۆکاره‌کانی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و سه‌فه‌ره بڵاو نه‌کردۆته‌وه.
دیداری وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا- ڕووسیا له حاڵێکدا هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه که به دوای هێرشی ئاسمانیی ئه‌مدواییه له ئیدلب ئه‌وه‌ش ڕۆژێک دوای ده‌ست پێکردنی ده‌ورییه‌ی هێزه‌کانی سوپای تورکیا له‌و شاره ته‌نگه‌ژه‌کان له‌سه‌ر قه‌یرانی ئیدلب ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندوووه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment