سه‌ردانه‌که‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا بۆ تورکیا دوا ده‌که‌وێت

به‌شی تورکیا- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له‌ ڕێگای به‌یاننامه‌یێکه‌وه‌ ئاماژه‌ به‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سه‌فه‌ری ئه‌مڕۆی سێرگه‌ی لاڤرۆف بۆ ئه‌نتالیا و دیدار له‌گه‌ڵ هاوتا تورکه‌که‌ی ده‌کات و ده‌ڵێت: ناوبراو ڕۆژی 18ی ئاداری 2019 سه‌ردانی تورکیا ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له‌ ڕێگای به‌یاننامه‌یێکه‌وه‌ ئاماژه‌ به‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سه‌فه‌ری ئه‌مڕۆی سێرگه‌ی لاڤرۆف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ بۆ ئه‌نتالیا و دیدار له‌گه‌ڵ هاوتا تورکه‌که‌ی ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: سه‌فه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا که‌ بڕیار بوو ڕۆژی 12ی ئاداری 2019 ئه‌نجام بدرێت به‌ بۆنه‌ی گۆڕینی به‌رنامه‌ی کاریی لاڤرۆفه‌وه‌ دوا که‌وتوووه‌ و سه‌ردانه‌که‌ 18ی ئاداری 2019 ئه‌نجام ده‌بێت. ڕووسیا و تورکیا له‌سه‌ر ڕێکه‌وتی سه‌ردانه‌که‌ ئیتیفاقیان کردوووه‌ و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی دوو وڵات له‌و ڕێکه‌وته‌دا دیدار و گفتوگۆ ده‌که‌ن.

پێشتر بڕیار بوو ڕۆژی 12ی ئادار سێرگه‌ی لاڤرۆف به‌ مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا سه‌ردانی ئه‌نتالیا بکات و بڕیار بوو کۆبوونه‌وه‌ی کارگرووپی هاوکاریی ستراتێژیکی تورکیا- ڕووسیاش به‌ سه‌رۆکایه‌تیی وه‌زیرانی هه‌ر دوو وڵات به‌ڕێوه‌ بچێت.

تاوه‌کوو ئێستا تورکیا به‌یاننامه‌یێکی له‌باره‌ی هۆکاره‌کانی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و سه‌فه‌ره‌ بڵاو نه‌کردۆته‌وه‌.

دیداری وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا- ڕووسیا له‌ حاڵێکدا هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه‌ که‌ به‌ دوای هێرشی ئاسمانیی ئه‌مدواییه‌ له‌ ئیدلب ئه‌وه‌ش ڕۆژێک دوای ده‌ست پێکردنی ده‌ورییه‌ی هێزه‌کانی سوپای تورکیا له‌و شاره‌ ته‌نگه‌ژه‌کان له‌سه‌ر قه‌یرانی ئیدلب ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندوووه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52493

Your Comment

You are replying to: .
captcha