ئه‌ردۆغان بۆ ده‌میرتاش: تۆ کورد نیت

به‌شی تورکیا- سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ لێدوانێکدا ڕه‌خنه‌ له‌ سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) ده‌گرێت و ڕوو له‌ ناوبراو ده‌ڵێت: تۆ کورد نیت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا که‌ به‌ مه‌به‌ستی پێشکه‌ش‌کردنی لێدوان له‌ میتینگی هه‌ڵبژاردنی ئاکه‌په‌ سه‌ردانی مێرسینی کردبوو له‌ لێدوانێکدا ڕه‌خنه‌ی له‌ سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP ) له‌ زیندانی ئێدیرنه و بڵاوکردنه‌وه‌ی وته‌کانی ناوبراو له‌ خوله‌ جۆراوجۆره‌کانی هه‌ڵبژاردن‌ گرت و ڕای‌گه‌یاند: سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش کورد نییه‌.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جارێکی‌تر تیشکی خسته‌ سه‌ر ئاراسته‌کردنی بابه‌تی "کوردستان" له‌ تورکیا و گوتی: لێره‌وه‌ به‌ تێکڕای تورکیا ده‌ڵێم. ئایا له‌ تورکیا ناوچه‌یێک به‌ ناوی کوردستان هه‌یه‌؟ من وه‌ڵامێکی هاوبه‌ش له‌وان وه‌رده‌گرمه‌وه‌. نا... ته‌نها خاڵی هاوبه‌شی هاوپه‌یمانیی ئه‌وان دوژمنی له‌گه‌ڵ بانگ و ئاڵای تورکیایه‌. سروودی نیشتیمانیی تورکیا ناخوێنن. به‌م حاڵه‌شه‌وه‌ ئه‌و براده‌رانه‌ی پشتیوانی له‌ HDP و پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا (CHP) ده‌که‌ن ئایا له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌نگ به‌وان ده‌ده‌ن؟

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی T24

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52480

Your Comment

You are replying to: .
captcha