دانیشتنی ئه‌منیی به‌رپرسانی مه‌خموور و سوپای عێراق به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- قایمقامی قه‌زای مه‌خموور ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ ماوه‌یێكه‌ جووڵه‌ی تیرۆریستانی داعش له‌ سنووری قه‌زاکه‌ به‌ شێوه‌یێكی به‌رچاو زیادی كردوووه‌ و نایشارێته‌وه‌ كه‌ داوای كۆبوونه‌وه‌ی حكوومه‌تی خوجێییی مه‌خموور كراوه‌ له‌گه‌ڵ ھێزه‌ ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان بۆ ڕێگری كردن له‌ زیادبوونی داعش.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕزگار محه‌مه‌د قایمقامی قه‌زای مه‌خموور به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ماوه‌یێكه‌ جووڵه‌ی تیرۆریستانی داعش له‌ سنووری قه‌زای مه‌خموور زیادی كردوووه‌ و بڕیاره‌ حكوومه‌تی خوجێییی مه‌خموور له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی سوپای عێراق و ده‌زگای ئه‌منیی شارۆچكه‌ی مه‌خموور كۆبوونه‌وه‌یێكی به‌په‌له‌ و تایبه‌ت به‌ تێكچوونی ڕه‌وشی ئه‌منیی مه‌خموور ئه‌نجام بده‌ین."

قایمقامی مه‌خموور ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد: "له‌ ھه‌ندێ شوێنی سنووری قه‌زاكه‌ ھاووڵاتییان مه‌فره‌زه‌ی داعش ده‌بینن که‌ به‌ ئاشكرا ھاتوچۆ ده‌كه‌ن و سوودیان له‌ بۆشاییی ئه‌منیی نێوان ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و ھێزه‌ عێراقییه‌كان وه‌رگرتوووه‌. ئێمه‌ ده‌مانه‌وێ ڕێگری بكرێت له‌و زیادبوونه‌ی داعش و له‌ كوێ پێویسته‌ ده‌بێ ئۆپه‌ڕاسیۆن به‌ڕێوه‌ ببرێت."

ڕزگار محه‌مه‌د له‌باره‌ی خۆحه‌شاردانی چه‌كدارانی داعش له‌ نێو تۆنێله‌كان گوتی: "داعش سێ ساڵ له‌ مه‌خموور ده‌سه‌ڵاتی ھه‌بوووه‌ و له‌ شوێنێكی وه‌ک چیای قه‌ره‌چووغ كه‌ شوێنێكی سه‌خته‌، به‌ڵێ له ‌نێو تۆنێله‌كاندا خۆیان حه‌شار داوه‌."

ناوبراو په‌یوه‌ست به‌و زانیارییانه‌ی باس له‌ ھاتنی داعشی بیانی بۆ مه‌خموور ده‌كه‌ن به‌ تایبه‌تی دوای شكستی داعش له‌ ڕۆژھه‌ڵاتی فورات له‌ سووریا ده‌ڵێت: "ئێمه‌ ھه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ده‌زانین داعش زیادی كردوووه‌ له‌ مه‌خموور، ئینجا زانیاریی ئه‌وه‌مان نییه‌ ئه‌و داعشانه‌ له‌ كوێوه‌ ھاتوون، ئایا له‌ سووریا و باغۆز ھاتوون یان شوێنێكی دیكه‌."

هاوكات سه‌رچاوه‌یێكی سه‌ربازی له‌ میحوه‌ری مه‌خموور بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان پشتڕاستی كرده‌وه‌: "ھه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی ده‌كه‌ونه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی حه‌شد و سوپای عێراق، داعش تێیاندا ته‌راتێن ده‌كات و پێده‌شتی قه‌راج و چیای قه‌ره‌چووغ و ھه‌ندێ گوندی سنووره‌كه‌ بوونه‌ته‌ ھێلانه‌ی چه‌كدارانی داعش، هه‌فته‌ی ڕابردوو فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ھاوپه‌یمانان له‌ چیای قه‌ره‌چووغ چه‌ندین پێگه‌ی داعش كردوووه‌ته‌ ئامانج به‌ڵام به‌و گورزانه‌ كۆتایی نایه‌ن چوونكه‌ چوونه‌ته‌ ژێر زه‌وی."

شایانی باسه‌؛ هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌و كاته‌ی كاروانێكی ھێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ مه‌خمووره‌وه‌ ده‌یانویست بگه‌ڕێنه‌وه‌ قه‌زای خورماتوو كه‌وتنه‌ نێو بۆسه‌ی چه‌كدارانی داعش و له‌ ئه‌نجامدا ده‌یان چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی بوونه‌ قوربانی و زیانی زۆر به‌و ھێزه‌ی حه‌شد كه‌وت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52479

Your Comment

You are replying to: .
captcha