بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پەروین بوڵدان لە وتەکانیدا زیادی کرد: من لە جولەمێرگ و شەڕناخ و وان-ەوە هاتووم خەڵکی ئێمە وتوویانە لێرەدا کارەکەتان کۆتایی پێهاتووە بچنە ڕۆژئاوای وڵات و لە ئەنقەرە، ئەستەمبۆڵ و ئیزمیر بەرەنگاری فاشیزم ببنەوە.
بوڵدان جەختی لەوە کردەوە کە بۆ سەرکەوتن هاتوونەتە ئەستەمبۆڵ و ئەنقەرە و وتیشی: ئێمە بۆ فەراهەم کردنی بەستێنی شکستی پارتی داد و گەشە هاتووین. لەم ڕۆژانەدا ترسیان لە ئێمە هەیە چوونکە تەنها ڕەوتێک کە دەتوانێت شکستیان پێبهێت هەدەپە-یە.
هاوسەرۆکی هەدەپە ئاماژەی دا بەوەی کە پشتگیریی ڕەوتە دیموکراسی خوازەکانی ئەستەمبۆڵ دەکەن و زیادی کرد: ئێمە بۆ سەرکەوتن لە ئەستەمبۆڵ لەگەڵ ڕەوتە دیموکراتیکەکان هاوڕێین، بۆ تێکدانی یارییەکەی ئەوان (ئاک پارتی) هاتووین، ئەوندە ترسیان لە ئێمە هەیە کە لە هەموو میتینگەکانیاندا باسی هەدەپە دەکەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment