فراکسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ: سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی پارتی زیاتر له‌ یه‌ک ملیار دۆلار زیانی له‌ پشکی هه‌رێم داوه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- په‌رله‌مانتارى فراکسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ له‌ په‌رله‌مانى عێراق ڕایگه‌یاند: سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌کانی پارتی بڕی زیاتر له‌ یه‌ک ملیار دۆلار زیانی له‌ هه‌رێمى کوردستان داوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رکه‌وت شه‌مسه‌ددین له‌ په‌یجى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تیى فه‌یسبووکدا نووسیویه‌تى: تاکه‌ کارێکى گرنگ که‌ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمار له‌ پشکى یه‌کێتى و فوئاد حسێن وه‌زیرى دارایی و جێگرى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له‌ پشکى پارتى ده‌یانتوانى وه‌ک ده‌ستکه‌وت بیانکردایه‌، ئه‌وه بوو که‌ پشکی هه‌رێم له‌ 12.67% بکه‌نه‌وه‌ به‌ 17% به‌ڵام که‌سیان پێیان نه‌کرا.

ناوبراو زیادی کردوووه‌: ته‌نانه‌ت نه‌یانتوانی پشکی هه‌رێم بکه‌ن به‌ 14% که‌ وه‌زیری دارایی بێ پرس و به‌ پشت به‌ستن به‌ ده‌ستوور و بڕیاری وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ده‌یتوانی پشکی هه‌رێم بکات به‌ 14% واته‌ زیاتر له‌ یه‌ک ملیار دۆلار پاره‌ی زیاتر ده‌هاته‌ هه‌رێم به‌ڵام پارتی بۆ ئه‌وه‌ی بیانووی فرۆشتنی نه‌وتی به ‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ بمێنێ وه‌زیره‌کانیانى ئاگادار کرده‌وه‌ که‌ ئه‌گه‌ر ١٧% مسۆگه‌ر نییه‌ پێویست به‌ گۆرین ناکات.

ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه‌: له‌و کاته‌ى په‌رله‌مانتاران ده‌روازه‌یێکى نوێیان دۆزییه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌تی مووچه‌ له‌ پرسی نه‌وت جیا بکرێته‌وه‌، پارتی به‌ هیچ شێوه‌یێک باوه‌ڕی نه‌بوو ئه‌وه‌ قبووڵ بکرێت و هیچ پشتیوانییێکیان نه‌کرد.

سه‌رکه‌وت شه‌مسه‌ددین ڕاشیگه‌یاندوووه‌: "بیرۆکه‌که‌ هی نه‌وه‌ی نوێ بوو و له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی ئیسڵاح گفتوگۆى له‌سه‌ر کرا به‌ڵام لایه‌نه‌کانی‌تری کوردیش جگه‌ له ‌پارتى پشتیوانیان کرد."

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى نه‌وه‌ى نوێ باسی له‌وه‌ش کردوووه‌: سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌کانی پارتی بڕی زیاتر له‌ یه‌ک ملیار دۆلار زیانی له‌ هه‌زار قوتابخانه‌ و جووتسایدی خێرا له‌ خانه‌قینه‌وه‌ بۆ سلێمانی و پاشان بۆ هه‌ولێر و ده‌یان پرۆژه‌ی دیکه‌ داوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52459

Your Comment

You are replying to: .
captcha