بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەسەروبەندی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە 31ی ئاداری 2019، هەڕەشەکانی خۆی دژبە هێزە کوردەکانی سووریا و هێزەکانی پەکەکە زیاتر کردۆتەوە. ژمارەیێک لە کارناسەکان باوەڕیان وایە ئەردۆغان سەرۆکی پارتی داد و گەشە هەمیشە لە سەروبەندی هەڵبژاردن لە تورکیا بەمەبەستی ورووژاندنی تورکە ناسیونالیستەکان ئەم ستراتێژییە دەگرێتە بەر.
بەڵام دوو کارناسی بابەتی کورد وێڕای ئاماژەدان بە گوشاری پارتی دەسەڵاتداری تورکیا بۆسەر کوردەکانی تورکیا دەڵێن پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا هێرشە سەربازییەکانی بۆ ناخۆی تورکیا زیاتر ناکاتەوە.
دیلیمان عەبدولقادر، کارناسی پرسی کوردەکان لە ئەمریکا بۆ هەواڵدەریی سپۆتنیک دەڵێت: ئێستا باشترین دەرفەتە بۆ ئەردۆغان بۆ گوشار خستەنە سەر کوردەکانی سووریا و پەکەکە لە ناوچەکەدا.
بەڵام ناوبراو جەخت دەکاتەوە پەکەکە هێرشەکانی بۆ ناوخۆی تورکیا زیاتر ناکاتەوە و وەڵامی هەڕەشەی ئەردۆغان ناداتەوە چوونکە نایهەوێت کارتێکی گوشاری دیکە بداتە دەست ئەردۆغانەوە بۆ گوشار خستنەسەر کوردەکانی سووریا.
بەختیار گۆران، کارناسی پرسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردەکان لەمباوڕەدایە هێرشەکانی پەکەکە دژ بە حکوومەتی تورکیا لە ساڵی 2016 ئەنجامی پێچەوانەی لێکەوتەوە و تورکیا نەک هەر پەکەکە بەڵکوو شار و گوندە کوردنشینەکانی کردە ئامانجی هێرشەکانی خۆی، بۆیەش بۆ پەکەکە دژوار دەبێت هێرشەکانی لەناوخۆی تورکیا پەرە پێبدات.
ناوبراو جەخت دەکاتەوە تورکیا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ گوشارەکانی بۆ سەر کوردەکان و ڕێکخراوە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چڕ دەکاتەوە، بەڵام سەپاندنی شەڕێکی دیکە بەسەر کوردەکانی سووریادا بەهۆی پشتگیریی هاوپەیمانان لە کوردەکان بۆ تورکیا ئاسان نابێت.
بەڵام ئەم دوو کارناسە دەڵێن گوشارەکانی تورکیا بۆ سەر دوو حزبی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستان بەمەبەستی سنووردار کردنی ڕێکخراوەکانی سەر بە پەکەکە لە ناوچەکەدا سەرکەوتووانە بووە.
عەبدولقادر ئاماژە دەدات بە دژایەتی کردنی ئەمریکا لەگەڵ پەکەکە و دەڵێت ئەمریکا پەکەکە جودا لە گرووپە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەزانێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment