بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆک کۆماری تورکیا، رەجەب تەییب ئەردۆغان گوتی: "پرسەکە تەنھا پەیوەندی بە S-400 ەوە نییە، بەڵکوو پرسەکە پەیوەندی بەوە ھەیە کە تورکیا بە ئیرادەی خۆی لەسەر پێشھاتەکانی ناوچەکە بە تایبەتی سووریا ھەڵسوکەوت دەکات".
رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی سیستەمی مووشەکی S-400 گوتی: "ئاشکرایە کە تورکیا بۆ ئەو سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییەی کڕیوە و چۆن بەکار دەھێنێت".
ئەردۆغان گوتیشی: "ئەوەی زانیاری لەسەر ئەم پرسە ھەیە، دەزانێت کە ئەم پرسە دوور و نزیک پەیوەندی بە ناتۆ و پڕۆژەی F-35 و ئاسایشی ئەمریکاوە نییە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی پرسی کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی S-400 زیاتر گوتی: "ئینشائەڵڵا ھەروەکوو زۆربەی رووداوەکانی پێشوو، ئەم پرسەش بە رێگەی ژیربێژی و بەرژەوەندی ھاوبەش چارەسەر دەکەین".
سەرچاوە: هابر 7
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment