سەرۆک کۆماری تورکیا: پاشگەز نابینەوە لە کڕینی S-400

بەشی تورکیا- رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی دا بە گوشارەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئەنقەرە لەبارەی کڕینی سیستەمی S-400ی رووسی و وتی: زۆر ئاشکرا و ڕوونە کە تورکیا چۆن کەڵک لە S-400 وەردەگرێت و پاشگەز بوونەوە لە کڕینی ئەم سیستەمە مووشەکییە لە ئارادا نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆک کۆماری تورکیا، رەجەب تەییب ئەردۆغان گوتی: "پرسەکە تەنھا پەیوەندی بە S-400 ەوە نییە، بەڵکوو پرسەکە پەیوەندی بەوە ھەیە کە تورکیا بە ئیرادەی خۆی لەسەر پێشھاتەکانی ناوچەکە بە تایبەتی سووریا ھەڵسوکەوت دەکات".

رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی سیستەمی مووشەکی S-400 گوتی: "ئاشکرایە کە تورکیا بۆ ئەو سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییەی کڕیوە و چۆن بەکار دەھێنێت".

ئەردۆغان گوتیشی: "ئەوەی زانیاری لەسەر ئەم پرسە ھەیە، دەزانێت کە ئەم پرسە دوور و نزیک پەیوەندی بە ناتۆ و پڕۆژەی F-35 و ئاسایشی ئەمریکاوە نییە".

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی پرسی کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی S-400 زیاتر گوتی: "ئینشائەڵڵا ھەروەکوو زۆربەی رووداوەکانی پێشوو، ئەم پرسەش بە رێگەی ژیربێژی و بەرژەوەندی ھاوبەش چارەسەر دەکەین".

سەرچاوە: هابر 7

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52448

Your Comment

You are replying to: .
captcha