بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەختیار شاوەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە كوردستان24ی گوت: "چارەسەری ریشەیی ئەو بابەتە بریتییە جێبەجێ كردنی دەستوور، من گەشبینم كە ئەم كابینەیەی حكوومەتی عێراق، وەک كابیەنی پێشتر نەبێت، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت بڵێین عادل عەبدولمەھدی لەم ماوەیەدا ماددەی 140 جێبەجێ دەكات".
بەشێک لە چاودێرە سیاسییەکانی عێراق نایشارنەوە، گەر بە زوویی چارەسەری کێشەکان نەکرێ، ئەوە دۆخەكه زیاتر ئاڵۆز دەبێت، روونیشی دەکەنەوە، گرفتەکانی نێوان ھەرێم و عێراق بە پابەندبوونی دەستوور یەکلا دەبێتەوە.
لەم بارەوە رەحیم ئەبو رەغیف، بیرمەندی عێراقی دەڵێ: "ھیوادارم سەرجەم فراكسیۆنەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر پرسی كەركووک رێک بكەون، بۆ ئەوەی بە شێوەیێكی دادپەروەرانە كێشەكان چارەسەر بكرێن و ماف بۆ خاوەن ماف بگەڕێتەوە و كەركووک ببێتە نموونەیێک لە ھەموو عێراق و ناوچەكە و ھەموو پێكھاتەكان بە ئاشتییانە ژیان بەسەربەرن".
دەستووی عێراق لە 144 ماددە پێکھاتووە، کە 55 یان تایبەت کراون بە کوردستان، ھەردوو ماددەی 140 و 132 گرنگترین ماددەکانی تایبەت بە کوردن، کورد بهردهوام پێداگریی دهكات لە جێبەجێ کردنی دهستووری ههمیشهیی به تهواوی بڕگه و ماددهكانی، تا دۆخی كهركووک و تهواوی ناوچه كوردستانییهكانی دهرهوهی ئیدارهی ههرێمی كوردستان یهكلا بێتهوه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment