ئەگەر تورکیا ئێس 400 بکڕێت به‌هه‌موو شێوه‌یێک په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌شێوێنێت

بەشی جیهان- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌گریی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: توركیا خۆی رووبه‌ڕووی مه‌ترسییێكی گه‌وره‌ ده‌كاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر سیستمی دژه‌ مووشه‌كی ئێس 400 له‌ رووسیا بكڕێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ئه‌مڕۆ شەممە 9-3-2019، له ‌زاری تشارلز سامرز وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا بڵاویان كرده‌وه‌، ئه‌گه‌ر توركیا سیستمی مووشه‌كیی ئێس 400 له‌ رووسیا بكڕێت، رووبه‌ڕووی سزای توند و مه‌ترسیداری ئه‌مریكا ده‌بێته‌وه ‌و به‌هه‌موو شێوه‌یێكیش په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌شێوێنێت، به‌تایبه‌ت په‌یوه‌ندییه‌ سه‌ربازییه‌كان.

سامرز راشیگه‌یاند: له‌ بارودۆخێكی وادا به‌هیچ شێوه‌یێک ئه‌مریكا فڕۆكه‌ی ئێف 35 و مووشه‌كی پاتریۆت به‌ توركیا نافرۆشێت.

بڕیاره‌ له‌ چه‌ند مانگی داهاتوودا، ئه‌نقه‌ره‌ یه‌كه‌م كاروانی سیستمی مووشه‌كیی ئێس 400 له‌ رووسیا وه‌ربگرێت، كه‌ به‌پێی هۆشدارییه‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌مه‌ یه‌كێک ده‌بێت له‌ گه‌وره‌ترین هۆكاره‌كانی پچڕانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌مریكا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 52442

Your Comment

You are replying to: .
captcha