کوردپرێس:
رێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێم بەمیدیای پارتیی راگەیاندوە دوای هەڵوەشانەوەی بریاری ژمارە 64ی ساڵی 2016 تایبەت بەهەڵوەشانەوەی پاشەكەوتی مووچە، فەرمانبەران دڵنیا دەكەینەوە كە لە مساڵدا پلەبەرزكردنەوە بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەست پێدەكاتەوە.
ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كەمەبەستی بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەران و دەست­پێكردنەوەی ئەو هەنگاوە یاداشتێكیان ئاراستەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم كردووە و چاوەروانی وەڵامی یاداشتەكە دەكەن كە دواتر لە بەرژەوەندیی فەرمانبەران بریاری كۆتایی لەبارەوە بدرێت.
ڕێباز حەملان ڕاشیگەیاند حكوومەتی ئیتیحادیی بریاری ناردنی 522 ملیار دیناری مانگانەی بۆ فەرمانبەران و هێزی پێشمەرگە لە هەرێم داوە و بۆ ئەو مەبەستەش لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 12 دەكرێت بەبێ پاشەكەوت.
وەزیری دارایی پەیامێكیش ئاراستەی بەڵێندەران دەكات و ئاشكرای دەكات كە هەوڵ دەدرێت لە چەند مانگی داهاتوودا بڕی 100 ملیار دۆلاری دیكەش بۆ بەلێندەران بە مەبەستی خستنەوە گەڕی پرۆژەكان تەرخان بكرێت.
Your Comment