کوردپرێس:
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەمە 6ی ئازاری 2019 لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "شێوازی دیاری كردنی كەسێك بۆ پۆستی پارێزگاری كەركووك بەو شێوەیە دەبێت كە كاك مەسعوود و كاك كۆسرەت رێك دەكەون بۆ دیاریكردنی كەسێك بۆ ئەو پۆستە".
لەتیف شێخ عومەر راشیگەیاند:" "یەکێتی تاوەکوو ئێستا خۆی یەکلایی نەکردۆتەوە، کە چ پۆستێک لە کابینەی داهاتووی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت، ئیستحقاقاتەكانی خۆی دیاری دەكات دواتر لەگەڵ پارتیدا دانوستان ئەكەن لە سەری دواتر كاندیدەكان دیاری دەكەن بۆ پۆستەكان".
شایانی باسە ماویێکە مەسەلەی پارێزگاریی کەرکوو بۆتە خاڵی سەرەکیی موناقەشە و ململانێی نێوان دوو حیزبە باڵادەستەکەی هەرێمی کوردستان و وا دەردەکەوێت گرفتی سەرەکی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمیش هەمان مەسەلەی پارێزگاری کەرکووک بێت و دیدار و کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی نێوان یەکێتی و پارتی باس لە ڕێککەوتنی ئەو دوو حیزبە دەکەن و ڕەنگە ئەم جارە بە یەکلابوونەوەی پۆستی پارێزگاریی کەرکووک لای ڕیش سپییەکانی هەردوو حیزب، پڕۆسەی پێکهێنانی حکوومەتی هەرێم بجووڵێندرێت.
Your Comment