شوان ڕابەر: لەگەڵ یەکێتی یەک دەکەوین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بڕیاردەری ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کۆمەڵی ئیسلامی ئامادەیی بۆ ڕێکەوتنییان لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕادەگەیێنێت و دەڵێت: "ڕێکەوتنی نێوانمان لەسەر حساب و دژایەتیی ھیچ کەس و لایەنێک نابێت".

کوردپرێس:

شوان ڕابەر بڕیاردەری ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کۆمەڵی ئیسلامی بەSNNی ڕاگەیاند، "کۆبوونەوەکانی نێوان کۆمەڵ و یەکێتی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا بووە، ھەردوولا ئامادەبوون ئاستی پەیوەندییەکانیان زۆرباش بکەن، تا ئەو ڕادەیەی ئەگەر پێویست بێت ڕێکەوتنیش لە نێوانیان واژۆ بکەن".

بەوتەی ئەو بەرپرسەی کۆمەڵی ئیسلامی، "لەکۆبوونەوەکانی داھاتوودا ھەرشتێک پێویست بێ و لە خزمەتی خەڵکی کوردستان بێت، ھەردوولا ئامادەین بیکەین، ھەر ڕێکەوتنێکیش لەنێوان یەکێتی و کۆمەڵ بکرێت لەسەر حساب و لەدژی ھیچ کەسێک نابێت، بەڵکوو بۆ توندوتۆڵکردنی پەیوەندییەکان و لە بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستان دەبێت".

ناوبراو وتیشی:"بەڵام تائێستا ڕێکەوتن لەنێوان کۆمەڵ و یەکێتی واژۆ نەکراوە، ئاستی جۆری ڕێکەوتنەکەش دیاری نەکراوە، بەڵام بەگوێرەی پێویست کۆبوونەوە لەنێوان یەکێتیی و کۆمەڵ بەردەوام دەبێت، بۆ زیاتر بەرەو پێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان".

News Code 52390

Your Comment

You are replying to: .
captcha