چاره‌نووسی زیاتر له‌ سێ هه‌زار ئێزیدی نادیاره‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی ڕزگاركردنی ڕفێنراوانی ئێزدی ڕای‌ده‌گه‌یێنێت که‌ "هه‌وڵه‌كان له ‌ئێستا و له‌ ڕابردوو له‌لایه‌ن نووسینگه‌كه‌یانه‌وه‌ بۆ ڕزگاركردنی ڕفێنراوان به‌رده‌وام بوووه‌ و له‌ ئێستادا 3 هه‌زار و 46 كه‌س چاره‌نووسیان نادیاره‌".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حسێن كۆرۆ قائیدی به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی ڕزگاركردنی ڕفێنراوانی ئێزدی بۆ ڕادیۆ نه‌وای ڕاگه‌یاند: "كه‌س و كاری ڕفێنراوانی ئێزیدی كه‌ له‌ كاتی داگیركردنی شنگاله‌وه‌ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعش چاره‌نووسیان نادیاره‌، له‌ سه‌ره‌تاوه‌ هانایان بۆ نووسینگه‌ی ڕزگاركردنی ڕفێنراوانی ئێزدی هێناوه‌ بۆ دیاری كردنی چاره‌نووسی كه‌س و كاره‌كانیان و ڕزگار كردنیان چوونكه‌ ته‌نها لایه‌نێکی ئه‌و پرسه‌ ئێمه‌ بووین و هیچ لایه‌نێک و وڵاتێک پشتوانی ئه‌وانی نه‌كردوووه‌".

ناوبراو وتیشی: "ئێمه‌ به‌رده‌وامین له‌ گه‌ڕان به‌ دوای چاره‌نووسی ئه‌و ڕفێنراوانه‌ی تا ئێستا نه‌دۆزراونه‌ته‌وه‌ و تیمه‌كانمان به‌ وردی به‌دواداچوون ده‌كه‌ن و به‌رده‌وامیش ده‌بین تا ئه‌و كاته‌ی سه‌رجه‌م ڕفێنراوان ئازاد ده‌كرێن".

حسێن كۆرۆ قائیدی ئاشكراشی كرد که‌ تا ئێستا 3 هه‌زار و 371 ڕفێنراو ئازاد كراوان، هه‌روه‌ها 3 هه‌زار و 46 كه‌سیش چاره‌نووسیان نادیاره ‌و ئێمه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له ‌گه‌ڕان و به‌دواداچوون تاوه‌كوو چاره‌نووسی ئه‌وانیش دیاری ده‌كه‌ین.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52380

Your Comment

You are replying to: .
captcha