چارەسەری قەیرانی سووریا لای هێزە هەرێمی و دەولییەکانە

بەشی سووریا- ئیدارەی خۆسەری باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا دیاردەیێکی ئەرزی واقعی سووریایە و هەموو دەسەڵاتەکانی ناوچەکە و جیهانیش ئاگاداری ئەو بابەتەن هەر بۆیەش ڕاجیاوازی و ناکۆکی لە نێوان ئەو هێزانەدا هەیە و پێناچێت شەڕی ساردی دەسەڵاتەکان لە سووریا بەم زووانە تەواو بێت.

کوردپرێس:

"وەلید چوولی" ئەندامی پەیمانگای ستراتێژیکی فورات لە کوردستانی سووریا گفتوگۆیێکی لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی کوردپرێس کردووە و تێیدا تیشکی خستۆتە سەر قۆناغی پاش داعش لە سووریا و توویەتی: یەک لەو مەترسییە گەورانەی پاش قۆناغی داعش هەڕەشە لە سووریا دەکات بۆشاییی ئەمنییە کە پێویستی بە هێزی مەشقپێکراو و لێهاتوو هەیە. تەوەری دووهەم مەشقپێکردن و پڕچەککردنی هێزەکانی سووریای دیموکراتە کە دەبێت بۆ بەرپەرچدانەوەی گرووپە توندڕەوەکان بکرێت. بابەتی سێهەم ڕووبەڕووبوونەوەی عەقڵییەتی داعش و جووڵە ڕادیکاڵەکانە لە سووریا و خۆرهەڵاتی ڕووباری فورات کە ئەوەش پێوستی بە پشتگیری کرانی کورد لە لایەن دەسەڵاتە جیهانی و هەرێمایەتییەکانەوە هەیە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەمڕۆکە سووریا و جیهان بە قۆناغێکی زۆر هەستیاردا تێدەپەڕێت و ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیش نەخشەڕێگای خۆی بۆ ئەو قۆناغە ئامادە کردووە . بە ڕاستیدا هەر چەشنە هاوکاری نەکردنێکی هاوپەیمانان لەبارەی خۆرهەڵاتی فوراتەوە دەبێتە هۆی ئەوەی بۆشاییی ئەمنی دروست ببێت. لەم قۆناغەدا دەبینین بە هەزاران تیرۆریستی داعش خۆیان تەسلیمی سوپای سووریای دیموکرات دەکەن. بوونی ئەو دیلە داعشییانەش خۆی تێچووی ئابووری و سیاسیی دەبێت کە دەبێت باجەکەی بدرێت و پێویستە کۆمەڵگەی دەولی سەرنجی تایبەت بخەنە سەر ئەو بابەتە بۆ یارمەتیدانی کوردی سووریا.

وەلید چوولی ئاشکراشی کرد: هەموو ئەو دەسەڵاتانەی لە سووریان بە دوای چارەسەرێکدا دەگەڕێن و لەو نێوانەشدا ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە پێناو نەخشەڕێگاکەی خۆی کار دەکات و هەوڵ دەدات ئیستحقاقاتی خۆی لە سووریا بچەسپێنێت. بەوەشەوە زۆر مەترسی هەن کە هەڕەشە لە ئیدارەی خۆسەری باکووری سووریا دەکەن و گەورەترین مەترسییش هەڕەشەی هێرشکردنی تورکیایە و تا ئەم کاتەش هەڵوێستی ڕوونی ئەمریکا و ڕووسیا لە بارەی ئەو هێرشەوە دەرنەکەوتووە.

News Code 52373

Your Comment

You are replying to: .
captcha