ڕه‌سووڵ خزری: ئه‌وانه‌ی بوونه‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی کۆڵبه‌ری پیرانشاری به‌ره‌وڕووی یاسا بکرێنه‌وه‌

به‌شی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- نوێنه‌ری سه‌رده‌شت و پیرانشار له‌ په‌رله‌مانی ئێران له‌ نووسراوێکدا داوای له‌ وه‌زیری ناوخۆ کرد که‌ مامه‌ڵه‌یێکی یاسایی و لێبراوانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ بکرێت که‌ بوونه‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی کۆڵبه‌ره‌ پیرانشارییه‌که‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی شه‌ممه‌ 11ی ڕه‌شه‌مه‌ کۆڵبه‌رێکی کورد به‌ ناوی "سه‌ید واحد به‌رزه‌نجی" ته‌مه‌ن 30 ساڵی خه‌ڵکی پیرانشار که‌ ژن و دوو منداڵیشی هه‌یه‌ له‌ مه‌رزی حاجی ئۆمه‌ران که‌وته‌ به‌ر گوله‌ و گیانی له‌ده‌ستدا.

هه‌ر له‌وباره‌وه‌ ڕه‌سووڵ خزری نوێنه‌ری سه‌رده‌شت و پیرانشار له‌ په‌رله‌مانی ئێران له‌ نووسراوێکدا داوای له‌ وه‌زیری ناوخۆ کردوووه‌ که‌ ئه‌وانه‌ی بوونه‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی سه‌ید واحید به‌رزه‌نجی به‌ره‌وڕووی یاسا بکرێنه‌وه‌.

ناوبراو گوتیشی: پێویسته‌ کاره‌ساتێکی وا له‌ ناوچه‌که‌ دووپات نه‌کرێته‌وه‌ چوونکه‌ نیگه‌رانی و ناڕه‌زاییی خه‌ڵکی لێده‌که‌وێته‌وه‌.

ڕۆژێک پاش ئه‌وه‌ ڕووداوه‌ واتا له‌ ڕۆژی 12ی ڕه‌شه‌مه‌ له‌ ناوچه‌ی سنووریی پیرانشار و ورمێ ته‌قه‌ له‌ گرووپێک له‌ کۆڵبه‌ران کرا و له‌ ئه‌نجامدا دوو کۆڵبه‌ر به‌ ناوه‌کانی "محه‌مه‌د شمایلی" ته‌مه‌ن 29 ساڵ له‌ ناوچه‌ی سنووریی ترگوری سه‌ر به‌ ورمێ و "شه‌فیع سه‌مه‌دی" ته‌مه‌ن 26 ساڵه‌ به‌ سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ کران.

شایانی باسه‌؛ له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی وه‌رزی زستانی ئه‌مساڵه‌وه‌ تاکوو ئێستا 60 کۆڵبه‌ر به‌ بۆنه‌ی به‌رکه‌وتنی گوله‌، ڕق‌بوونه‌وه‌ و هه‌ره‌سی به‌فر، داکه‌وتن، ته‌قینه‌وه‌ی مین، خنکان له‌ ناو ئاو و... کوژراو یان بریندار بوونه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52342

Your Comment

You are replying to: .
captcha