به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشه‌ممه (4ی ئازاری 2019) ڕێوڕه‌سمی ڕێزلێنان له براوه‌کانی خه‌ڵاتی دامه‌زراوه‌ی ئه‌لبورز به‌ڕێوه چوو که له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا سائیب ئه‌حمه‌دی خوێندکاری دواقۆناغی دکتۆرای پسپوڕی (Ph.D) له به‌شی ئه‌ندازیاری کیمیاییی زانکۆی ته‌ربیه‌ت موده‌ڕسی تاران خه‌ڵاتی دامه‌زراوه‌ی ئه‌لبورز (نۆبڵی ئێرانی) به ده‌ست هێنا.
له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا 59 نوخبه‌ی ئێران که بریتی بوون له پێنج بیرمه‌ند، چوار داهێنه‌ر، 10 خوێندکاری زانستی پزیشکی، 30 خوێندکاری زانستی مرۆڤی و ئه‌ندازیاری و 10 خوێندکاری زانستی ئایینی خه‌ڵاتییان وه‌رگرت.
ئه‌مه له کاتێکدایه ساڵی ڕابردوو کیانا عهبدوڵڵاهیفهڕ ته‌مه‌ن 11 ساڵ له هه‌ورامانی سه‌ر به شاری پاوه له پێشبڕکێییێکی گه‌وره‌دا له وڵاتی مالیزیا و له نێوان 100 به‌شداربوودا له بواری بیرکاری توانیی پله‌ی یه‌که‌م به‌ده‌ست بهێنێت و خه‌ڵاتی زێرێن وه‌ربگرێت و کۆچه‌ر بیرکار خه‌ڵکی شاری مه‌ریوانیش میداڵیای زێڕیی ڕێکخراوی فیڵدزی وه‌رگرت که هاوتای خه‌ڵاتی نۆبڵه له بواری بیرکاری‌دا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment