بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نوێنەری گازی ئانتەپ لە پەرلەمانی تورکیا ئاماژەی دا بە ڕادەست نەکرنی نامەکانی دەمیرتاش لە زیندانی ئەدیرنە و وتی: بەشێک لە نامەکانی دەمیرتاش لە لایەن سیستەمی گواستنەوە و گەیاندنی گشتیی تورکیاوە ڕادەست ناکرێت و بەشێکی دیکەش بۆ ماوەیێکی درێژخایەن لەلایەن ئەو سیستەمەوە ڕادەگیردرێت.
مەحموود توغرۆڵ لە وتەکانیدا دەڵێت: ئەو شەش ملیۆن کەسە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریدا دەنگیان بە دەمیرتاش داوە ناوبراو وەکوو پاڵپشتیکەری ئاشتی و دیموکراسی و دادپەروەری ئەم وڵاتە دەناسن.
نوێنەرەکەی گازی ئانتەپ درێژەی دا لەچوار گۆشەی تورکیاوە هاووڵاتییان نامە بۆ دەمیرتاش دەنێرن تا بەم شێوەیە دەنگی خۆیانی پێبگەیێنن. بەڵام زانیارییەکان باس لەمە دەکەن کە نامەکان ناگەنە زیندانی ئەدیرنە.
ناوبراو درێژەی دا زۆرێک لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان، نوێنەرانی پەرلەمانی ئەورووپا و ڕۆژنامەوانانی بیانی نامە بۆ دەمیرتاش دەنێرن بەڵام بەڕێوەبەرایەتیی سیتەمی گەیاندن و گواستنەوەی گشتیی تورکیا بەشێک لە نامەکان ڕادەستی دەمیرتاش ناکات و بەشێک لە نامەکانیش دێر دەگەیێنێتە دەستی.
توغرۆڵ زیادی کرد لەمبارەوە پرسیارێکمان هەیە سیستەمی گواستنەوە و گەیاندنی ئەدیرنە دەبێت ڕابگەیێنێت لە 4ی نۆڤێمبێری 2016وە تا ئێستا چەند نامە بۆ دەمیرتاش نێردراوە و ئەو ئیدارە چەند نامەی بە دەستی دەمیرتاش گەیاندووە؟
سەرچاوە: ڕۆژنامەی ئورنسڵ
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment