لە بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان بەڵگە فیلمێک لەبارەی ئێزدییەکانەوە نمایش دەکرێت

بەشی فەرهەنگ و هونەر- لە بارەگای سەرەکیی نەتەوەیەکگرتووەکان بە سپۆنسەریی تۆڕی میدیایی رووداو و نوێنەرایەتیی چیک لە نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەمڕۆ لە نیویۆرک فیلمێک پیشان دەدرێت.

کوردپرێس:

(One Yazidi Family VS ISIS) بەڵگە فیلمێکە لەلایەن دەرهێنەر گوین رۆبەرتەوە کاری دەرهێنانی بۆ کراوە و باس لە رزگاربوونی خانەوادەیێکی کوردی ئێزدی دەکات لە دەستی داعش.

فیلمەکە ئێوارەی رۆژی دووشەممە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی "بەرنامەی یادەوەریی کوردستان" بە سپۆنسەریی تۆڕی میدیایی رووداو، حکوومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەرایەتیی کۆماری چیک لە نەتەوەیەکگرتووەکان پیشان دەدرێت، کە تۆڕی میدیایی رووداو یەکەمین تۆڕی میدیایی کوردییە سپۆنسەری بۆنەیەک بکات لەنێو بارەگای سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە نیویۆرک.

لە کاتی نمایشکردنی فیلمەکەدا، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، نوێنەرانی وڵاتان و نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەروەها تۆڕی میدیایی رووداو ئامادەدەبن.

چیرۆکی فیلمەکە باس لە خانەوادەیێکی کوردی ئێزدی بەناوی چەتۆ دەکات، کە لە ساڵی 2014 لە کاتی هێرشی داعش بۆ سەر شنگال و دەورووبەری رووبەڕووی بارودۆخێکی سەخت بوونەتەوە، دواتر خانەوادە کوردە ئێزدییەکە چوونەتە ئەڵمانیا و لەوێ دەستیان بە ژیانێکی نوێ کردووە.

News Code 52322

Your Comment

You are replying to: .
captcha