هاوپه‌یمانێتی ئیسڵاح: شاسوار عه‌بدولواحید ئازاد بکرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هاوپه‌یمانێتیی ئیسڵاح و بنیاتنانی عێراق ده‌ستگیرکردنی سه‌رکرده‌ی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و ژماره‌یێک له‌ لایه‌نگرانی ئه‌و حیزبه‌ ئیدانه‌ و داوای ئازادکردنیان ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ (4ی ئازاری ٢٠١٩) هاوپه‌یمانێتیی ئیسڵاح و بنیاتنانی کاردانه‌وه‌ی به‌ ده‌ستگیرکردنی شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆکى جووڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ و سه‌رکرده‌یێکی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ پیشان دا و له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕایگه‌یاند: هاوپه‌یمانێتی ئیسڵاح و بنیاتنان ڕێزی خۆی بۆ ڕێكاره‌ یاسایی و ده‌ستوورییه‌كان ڕاده‌گه‌یێنێت به‌ڵام به‌ سه‌رسوڕمانی زۆره‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ ده‌ستگیركردنی شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رکرده‌یێکی ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه‌ و سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و کۆمه‌ڵێک له‌ ئه‌ندامان و به‌رپرسانی ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه‌.

له‌ به‌یاننامه‌که‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ش کراوه‌ که‌ هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان بڕوای وایه‌ ئازادی ڕاده‌ربڕین مافێكه‌ له‌ مافه‌كانی هاووڵاتی بوون كه‌ ده‌ستووری عێراق ده‌سته‌به‌ری كردوووه‌ و بیروڕاش هه‌رچه‌نده‌ جیاواز بێت نابێت سه‌ركوت بكرێت ماده‌م له چوار‌چێوه‌ی یاسادا بێت و مه‌به‌ست کردنه‌ئامانجی كه‌سه‌كان نییه‌ به‌ڵكوو هه‌ڵسه‌نگاندنی سیاسی و حكومڕانی بێت‌ چوونکه‌ ئۆپۆزیسیۆن بوونی سیاسی مافێكی ده‌سته‌به‌ره‌ و باڵێكی دیموكراسییه‌ و به‌ بێ ئه‌وه‌ حكوومه‌ته‌كان پێش ناكه‌ون و په‌ره‌ ناسێنن.

هاوپه‌یمانێتی ئیسڵاح و بنیاتنان جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ ئه‌وان داوای ئازادكردنی شاسوار عه‌بدولواحید سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانێتییه‌که‌یان و سه‌رجه‌م گیراوه‌كان ده‌كه‌ن كه‌ له‌گه‌ڵیدا گیراون.

سه‌رچاوه‌: به‌غداد ئه‌لیه‌وم

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52313

Your Comment

You are replying to: .
captcha