بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێمن هه‌ورامى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌فه‌یسبوكى خۆى نوسیویه‌تى:"له‌مۆسكۆ کۆبونەوەیەکی گرنگمان ئه‌نجامدا لەگەڵ میخائیل بۆ‌گدانۆڤ نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ڕوسیا".
ده‌شڵێت:"ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه لەگەڵ میخائیل بۆ‌گدانۆڤ نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی ڕوسیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و جێگری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووینەوەو باسمان له‌پەیوەندیی له‌مێژینه‌ی نێوان هه‌ردولاو بارودۆخی سیاسیی عێراق‌و هەرێمی کوردستان‌و ناوچەکە كرد".
هه‌ورامى باسى ئه‌وه‌شیكردوه، "لەدیداره‌که‌دا كه لەوەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا به‌ڕێوه‌چوو، هەردولا جەختمان لەسه‌ر گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەسەرجەم بوارەکان کردەوە، کە لەئاست ئه‌و پەیوەندییه مێژووییه‌ى بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستان‌و ڕوسیادابێت".
له‌به‌شێكى دیكه‌دا جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان ده‌ڵێت:"سڵاو‌و ڕێزى پەرلەمانی کورستان‌و سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان‌مان گەیاندە بۆ‌گدانۆڤ نوێنەری تایبەتیی ڤلادیمیر پوتین، بۆ کاروباری ڕِۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و باسی له‌پەیوەندیی دێرینی نێوان هەرێمی کوردستان‌و گەل‌و حکومەتی ڕِوسیا کرد‌و جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی پته‌وتركردنی زیاترى ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا كرده‌وه".
به‌وته‌ى هێمن هه‌ورامى، "پرسی کارکردن‌و هاتنی کۆمپانیا ڕوسییەکان بۆ هەرێمی کوردستان‌و وەبەرهێنان لەبوارە جیاجیاکاندا باسی لێوه‌كراو دواین پێشهاتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان‌و عێراق‌و ناوچەکەش تاووتوێکراو ڕۆڵی ڕوسیا له‌ناوچه‌كه‌دا به‌گرنگ‌و كاریگه‌ر زانرا له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌تایبه‌تی له‌سوریا".
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكرایده‌كات، له‌وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا له‌گه‌ڵ نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی ڕوسیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و جێگری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه.
News Code 5228
Your Comment