به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فێدریكا مۆگرینی به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له وه‌ڵامی نامه‌ی مارتین ئه‌ندرێسۆن په‌رله‌مانتاری شین فین له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌باره‌ی دۆخی له‌یلا گوڤه‌ن ڕایگه‌یاندووه: ئازادكردنی له‌یلا گوڤه‌ن له زیندان به‌هۆی دۆخی ته‌ندروستییه‌وه كه له ماوه‌ی ڕابردوودا ڕووی دا هه‌نگاوێكی باش بوو، ئێمه له نزیكه‌وه ئاگاداری ڕووداوهكانین و نیگه‌رانییه‌كانی خۆمان له‌سه‌ر ئه‌و خانمه په‌رله‌مانتاره و زیندانییه‌كانی دیكه له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی توركیا ده‌خه‌ینه ڕۆژه‌ڤه‌وه.
به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا باسی له‌وه‌ش كردووه كه داوایان له كاربه‌ده‌ستانی ئه‌نقه‌ره كردووه كه له‌باره‌ی ته‌ندروستی له‌یلا گوڤهنهوه هه‌نگاوی پێویست هه‌ڵبگرن، هه‌روه‌ک دا‌واشیان لێكردوون پهرلهمانتارانیتری هه‌ده‌په ئازاد بكه‌ن و كێشه‌یان بۆ دروست نه‌كه‌ن.
جێی باسه؛ 115 ڕۆژه له‌یلا گوڤه‌ن په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په له دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان مانی له خواردن گرتووه و له ئێستادا به وته‌ی پزیشكان و كه‌سه نزیكه‌كانی باری ته‌ندروستی خراپه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment