شتێک نەماوە بەناوی نێوماڵی کوردییەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هیچ کاتێک وەک ئەم کاتە نەمبینیوە کە شتێک نەماوە بەناوی ناوماڵی کوردی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاڵا تاڵەبانی، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە شارپرێسی وت: هیچ کاتێک دۆخی سیاسی عێراق و نێوان پێکهاتە و نەتەوەکان ئەوەندە خراپ نەبووە و تەنانەت لایەنەکان بڕیارەکانی دادگای فیدرالێشیان پێ قبوڵنییە، ئەمەش دەرئەنجامی ئەو لێکترازانەیە لە عێراق دروستبووە و کاریگەری لەسەر هەرێمیش کردووە.

تاڵەبانی وتیشی: نەبوونی بەرنامە و ئەو فەزایەی ئێستا هەیە و ئەو گۆڕانکارییانەی لە بیری لایەنەکاندا هاتووە بۆ بەرێوەبردنی عێراق، کە باسی زۆرینەی سیاسی و هەمواری دەستور دەکرێت بە جدی و ئەمانەیش کاریگەری لەسەر دۆخی سیاسی کردووە.

News Code 5226

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha