به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نۆفل به‌ها وه‌زیری کۆچ و کۆچبه‌رانی عێراق له به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاندوووه: "به خه‌م و په‌ژاره‌یێکی زۆره‌وه ناڕه‌زاییی خۆمان بۆ ئه‌و کاره قێزه‌ونه‌ی ڕێکخراوی داعش ده‌رده‌بڕین که 50 ژنی ئێزدی له ناوچه‌ی باغوزی سووریا له‌سێداره داوه".
وه‌زیرى کۆچ و کۆچبه‌ران داوای کردووه "لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانى سووریا به ڕێککارى یاسایی ته‌رمى ئه‌و ژنانه بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ عێراق".
نۆفل به‌ها به‌ڵێنیشى داوه که له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان هاوکارى که‌سوکارى قوربانییه‌کان بکه‌ن و ڕاشی‌گه‌یاندووه: "ئه‌م کاره ده‌چێته زنجیره‌ی کاره قێزه‌ونه‌کانی ئه‌و ڕێكخراوه تیرۆریستییه که له ماوه‌ی ڕابردوودا ئه‌نجامیان داوه له ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها ده‌چێته چوارچێوه‌ى تاوانى کۆمه‌ڵکوژییه‌وه".
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment