ئه‌ردۆغان سه‌ردانی عێراق ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- باڵیۆزی توركیا له‌ عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ ئه‌م مانگه‌ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ردانى عێراق ده‌كات و پێشى وایه‌ زۆر گرنگه‌ كه‌ "عێراق و توركیا و ئێران" ڕێككه‌وتن بكه‌ن بۆ ڕێگرتن له‌ ده‌ستوه‌ردان له ‌ناوچه‌كه‌دا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فاتح یه‌ڵدز باڵێوزی توركیا له‌ عێراق له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا واده‌ی سه‌ردانی سه‌رکۆماری تورکیا بۆ عێراقی ئاشكرا کرد و ڕای‌گه‌یاند: "ئه‌ردۆغان له‌ دوای هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا كه‌ بڕیاره‌ له‌م مانگه‌دا ساز بكرێت، سه‌ردانی عێراق ده‌كات و ئاماژه‌ به‌ خواستی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات بۆ پته‌وكردنی هه‌ماهه‌نگییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌ هه‌موو بواره‌كان."

ناوبراو گوتیشی: "سه‌ردانى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک كۆمارى عیراق بۆ توركیا زۆر گرنگ بوووه‌، كار له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانى و هێڵه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌كه‌ن بۆ هاریكاری كردن له‌ شه‌ڕى دژى تیرۆر و بنیادنانه‌وه‌ى عیراق و دۆسێی ئاو."

باڵێوزی توركیا له‌ عێراق گوتیشی: "پلانه‌كه‌مان چۆنیه‌تیی گه‌شه‌پێدان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراقه‌ چوونكه‌ كه‌موكوڕییێكی گه‌وره‌ هه‌یه‌ له‌ ژێرخانه‌كان و له‌ كۆنگره‌ی كوه‌یتيش بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق هه‌ڵوه‌سته‌مان له‌سه‌ر كرد و 5 ملیار دۆلارمان پێشكه‌ش كرد و له‌و باره‌شه‌وه‌ گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی كرد."

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52248

Your Comment

You are replying to: .
captcha