وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم: داعش کۆتایی نه‌هاتووه‌ و چالاکییه‌کانی به‌رده‌وامه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ داعش کۆتایی نه‌هاتووه‌ و چالاکییه‌کانی به‌رده‌وامه‌ و جه‌ختی کرده‌وه‌: کۆتاییی داعش واتای کۆتاییی تیرۆر نییه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، که‌ریم شنگالی وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان له‌ پانێڵی سێیه‌می ڕۆژی یه‌که‌می کۆڕبه‌ندی ساڵانه‌ی هه‌ولێر که‌ له‌ژێر ناوی (عێراق و ڕه‌وشی ئاسایشی بێ چاره‌سه‌ر) به‌ڕێوه‌ چوو، گوتارێکی پێشکه‌ش کرد و گوتی: داعش بووه‌ هۆی له‌نێوچوونی 70%ی ژێرخانی ئابووریی شاره‌کان و تاوه‌کوو ئێستاش داعش کۆتایی نه‌هاتووه‌ و چالاکییه‌کانی به‌رده‌وامه‌.

كه‌ریم شنگالی ڕای‌گه‌یاند: "کۆتاییی داعش واتای کۆتاییی تیرۆر نییه‌ و ژینگه‌ی عێراقیش ڕێگه‌خۆشکه‌ربوو بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ تیرۆر بکه‌ن".

که‌ریم شه‌نگالی ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا: ''له‌ کابینه‌کانی حکوومه‌تی عێراق نه‌توانرا متمانه‌ دروست بکرێت و ده‌بێت پڕۆسه‌ی ئاشته‌واییی ڕاسته‌قینه‌ له‌ عێراق ده‌ست پێبکات''.

ناوبراو گوتیشی "پێویسته‌ ده‌سته‌یێکی دادوه‌ریی سه‌ربه‌خۆ دابمه‌زرێت بۆ دادگایی کردنی ئه‌ندامانی داعش".

شایانی باسه‌؛ ڕۆژی یه‌که‌می، یه‌که‌مین کۆڕبه‌ندی ساڵانه‌ی هه‌ولێر له‌ژێر ناوی (ڕێگاچاره‌كانی پرسه‌كانی ئاسایش و سه‌روه‌ری له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست) به‌ به‌شداریی ده‌یان که‌سایه‌تیی سیاسی و ڕۆشنبیری کوردستان و عێراق و ناوچه‌که‌ که‌ له‌لایه‌ن ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی ڕووداو ڕێکخراوه‌ به‌ڕێوه‌ چوو و به‌شێکی پانێڵه‌که‌ فۆکه‌س له‌سه‌ر کۆتایی هاتنی داعش و چۆنییه‌تیی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بیری توندئاژۆیی بوو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 52238

Your Comment

You are replying to: .
captcha